موعه‌مه‌ر قه‌زافی به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه له‌هاوڵاتیانى بكاته‌وه
سه‌رۆكى لیبیا به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه له‌دانیشتوانى ئه‌و شارانه بكاته‌وه كه دژى حكومه‌ته‌كه‌ى رِاپهرِیون و داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن.
له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵى لیبیا \"موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا رِایگهیاند:
داوا ده‌كه‌م كه گۆرِهپانى شارى \""بنغازی\"" چۆڵ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر سوربن له‌سه‌ر دژایه‌تى كردنى حكومه‌تى لیبی به‌شه‌وان هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ریان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رِهحمیان پێناكه‌ین.
قه‌زافی، چه‌كدارانى خۆپیشانده‌رانى به ناپاك و خۆفرۆش ناوزه‌ند كرد و داواى لێ‌كردن به‌زوترین كات چه‌ك دابنێن، و برِیارى لێخۆشبونى ده‌ركرد بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك ده‌بن.
گوتیشی: خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت وڵات بده‌نه ده‌ست داگیركهرێكى تر ، و خۆپیشاندانه‌كان وڵات به‌ره‌و هه‌ژارى ده‌بات.
ئۆپۆزسیۆنى لیبی ئاشكرایی كرد كه ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى بنغازى گرتوه و حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستى كۆنترِۆڵ كردنى ئه‌و شاره و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى، فرِۆكهى جه‌نگى به‌كارهێناوه و شاره‌كه‌ى تۆپباران كردوه.
له‌لای خۆیه‌وه به‌مه‌به‌ستى رِێگرى كردن له به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌رانى لیبی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌وڵى سه‌پاندنى سزاى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌یه له‌لایه‌ن فرِۆكه جه‌نگیه‌كانى حكومه‌تى لیبیاوه.
سه‌رچاوه/ رِۆیتهرز ، سی ئێن ئێن
"
