عێراق رِه‌خنه له رِه‌وانه‌كردنى هێز ده‌گرێت بۆ به‌حرێن و ئێران هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رِه‌خنه له رِه‌وانه كردنى هێزى سه‌ربازى ده‌گرێت بۆ به‌حرێن، و حكومه‌تى ئێران باڵیۆزخانه‌ى له‌و وڵاته كشانده‌وه.
نوسینگه‌ى \"نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رِایگه‌یاند:
ناردنى هێزى ده‌ره‌كى بۆناو خاكى به‌حرێن بارودۆخه‌كه‌ى ئالۆزتر ده‌كات له‌بری ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بكات، و ده‌بێته هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌رِى تایفه‌گه‌رى له‌و وڵاته‌دا.
له‌لای خۆیه‌وه ئیئتیلافی نیشتیمانى كه نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ئیدانه‌ى رِه‌وانه‌كردنى هێزى سه‌ربازى سعودیه‌ى كرد بۆ ولاتى به‌حرێن، و داواى كرد ده‌ستبه‌جێ هێزه ده‌ره‌كیه‌كان ئه‌و وڵاته جێبهێڵن كه به‌مه‌به‌ستى سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران رِه‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته كراون، به‌وته‌ى ناوبراو.
هه‌ر ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه به‌سه‌دان كه‌س له‌لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌درى كه‌سایه‌تى دیارى شیعه‌ى عێراق رِژانه سه‌رشه‌قامه‌كان به‌مه‌به‌ستى نارِه‌زایی ده‌ربرِین دژى رِه‌وانه كردنى هێزى سعودیه بۆ ولاتى به‌حرێن و ئه‌نجامدانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانه‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژى كوشتنى خۆپیشانده‌رانى شیعه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانى به‌حرێنه‌وه، حكومه‌تى ئێران باڵیۆزخانه‌ى خۆى له‌و ولاته ده‌كێشێته‌وه.
كه‌ناڵى فه‌رمى ته‌له‌فزیۆنى ئێران بڵاوى كرده‌وه: دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى به‌حرێن به‌هۆى نارِه‌زایی ئێران له ئه‌نجامدانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌رانى شیعه هه‌ڵوێستى وه‌رگرت، باڵیۆزخانه‌ى خۆى له تاران كشانده‌وه، حكومه‌تى ئێرانیش برِیارى دا به كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى خۆى له‌و وڵاته‌دا.
جێى ئاماژه بۆكردنه، خۆپیشاندانه‌كان له به‌حرێن به‌رده‌وامى هه‌یه خۆپیشانده‌ران كه زۆرینه‌ى شیعه‌ن \""به وته‌ى سه‌رچاوه‌كان\"" داواى رِوخانى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه سونه به‌رِێوه‌ى ده‌بات، و حكومه‌تى سعودیه به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتى كردنى حكومه‌تى به‌حرێن به‌هه‌زاران هێزى سه‌ربازى رِه‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته كردوه."
