سعودیه هێز رِهوانهى به‌حرێن ده‌كات و وڵاتانى خۆرئاوا و ئێران نیگه‌رانن
له‌سه‌ر داواى شاى ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستى هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و كۆنترِۆڵ كردنى وڵاته‌كه‌ى كه‌به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه نائارامى به‌خۆوه بینیوه، حكومه‌تى سعودیه هێز رِهوانهى به‌حرێن ده‌كات.
خۆپیشاندانه‌كانى به‌حرێن به‌رده‌وامى هه‌یه و خۆپیشاندان سورن له‌سه‌ر بنبرِكردنى گه‌نده‌ڵى و له‌كارلادانى سه‌رۆكى ولاته‌كه‌یان كه زۆرینه‌ى خۆپیشانده‌ران شیعه مه‌زهه‌بن، و له‌میانه‌ى خۆپیشاندانه‌كاندا توندوتیژى لێكهوتهوه و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران كوژران و برینداربون.
سعودیه له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى به‌حرێن هه‌زارن سه‌ربازى رِهوانهى ئه‌و وڵاته كرد.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا، \"رِامین مێهمانپه‌رست\"" وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رِایگهیاند: بردنى هێزى ده‌ره‌كى بۆ ناو خاكى به‌حرێن ده‌ستێوه‌ردانه له كاروبارى ناوخۆى ئه‌و وڵاته بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ى قبوڵ كردن نییه.
له پرێس كۆنفرانسێكى رِۆژنامهوانیدا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رِاشیگهیاند: بردنى هێزى ده‌ره‌كى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و وڵاته نییه و ئارامى ناگهرِێنێتهوه بۆ به‌حرێن.
له‌لایه‌كى تره‌وه وڵاتانى ئه‌ندامى گروپی هه‌شت نیگه‌رانى خۆیان نیشاندا له رِهوانهكردنى هێزى ده‌ره‌كى بۆ ناو خاكى به‌حرێن.
له كۆنفرانسێكى رِۆژنامهوانیدا \""فرانكۆ فراتینى\""وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا رِایگهیاند:
رِهوانهكردنى هێز بۆ به‌حرێن له‌پێناو مانه‌وه‌ى شاى ئه‌و وڵاته له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌ى نیگه‌رانیه‌كى گه‌وره‌یه.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره ، ئاكانیوز"
