ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانى بۆسه‌ر قه‌زافی چرِده‌كاته‌وه
حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانى چرِ كردۆته‌وه بۆ ده‌ستبه‌رداربونى سه‌رۆكى لیبیا له پۆسته‌كه‌ى و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتگیرى خۆى بۆ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئه‌و وڵاته ده‌ربرِی.
\"هیلاری كلینتۆن\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گه‌شتێكى ده‌ستپێكردنه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پشتگیری له ئۆپۆزسیۆنى لیبیا و هه‌وڵدان بۆ دورخستنه‌وه‌ى \""موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى لیبیا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته فه‌ره‌نسا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كۆبویه‌وه و تێیدا تاوتوێى رِێگاكانى دورخستنه‌وه‌ى قه‌زافی له‌سه‌رۆكایه‌تى لیبیا كرا.
هه‌روه‌ها برِیاره كلینتۆن سه‌ردانى هه‌ردو وڵاتى تونس و میسر بكات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گه‌شتى به‌رپرسێكى بالاَى ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌و دوو وڵاته دواى له‌كارلادانى سه‌رۆكه‌كانیان.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆى نیشاندابو بۆ رِه‌وانه‌كردنى نێردراوى تایبه‌تى خۆى به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا رِه‌تى كرده‌وه دان بنێت به ئه‌نجومه‌نى ئینتیقالى لیبیا.
له‌هه‌نگاوێكى چاوه‌رِوان نه‌كراودا حكومه‌تى فه‌ره‌نسا دانى نا به ئه‌نجومه‌نى ئینتیقالى كه‌له‌لایه‌ن موعه‌مه‌ر قه‌زافی پێكهێنرا وه‌ك نوێنه‌رى رِاسته‌قینه‌ى گه‌لى لیبی له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌وروپا رِه‌تى ده‌كه‌نه‌وه دان به‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بنێن.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى فه‌ره‌نسا هاوشێوه‌ى وڵاتانى رِۆژئاوا داواى كرد كه فرِینى فرِۆكه‌ى جه‌نگى حكومه‌تى لیبیا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا قه‌ده‌غه بكرێت وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رِێگرتن له تۆپباران كردنى هاوڵاتیان له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه، و داواشى كرد له‌كاتى به‌كارهێنانى چه‌ك دژى خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى هێز دژى موعه‌مه‌ر قه‌زافی به‌كاربهێنرێت.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره"
