زه‌مین له‌رزه‌یه‌كى تر ژاپۆن ده‌هه‌ژێنێت و مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ى بنكه ئه‌تۆمیه‌كانى لێده‌كرێت
بۆجارى دووه‌م زه‌مین له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز ولاَتى ژاپۆن ده‌هه‌ژێنێت و زیانێكى زۆر به‌و ولاَته ده‌گه‌ێنێت.
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى زه‌ویناسی ژاپۆن رِایگه‌یاند: زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك به كوژمى 6.8 ژاپۆنى هه‌ژاند، و شه‌پۆلێكى تسۆنامی رِوبه‌رِوى ئه‌و وڵاته بویه‌وه.
ئه‌م زه‌مین له‌رزه دواى كه‌متر له رِۆژێك دێت به‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینله‌رزه‌ى كه به هێزى 8.9 ئه‌و وڵاته‌ى هه‌ژاند هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌مین له‌رزه شه‌پۆلێكى تسۆنامى به به‌رزى 10 مه‌تر له زه‌ریاى هێمن رِوبه‌رِوى ژاپۆن بویه‌وه، و ئه‌مه‌ش بوه هۆى كوشتنى زیاتر له 1400 كه‌س و بێ سه‌روشوێنبونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هاولاَتیان.
دواى ئه‌و دوو زه‌مین له‌رزه‌یه كه جگه له زیانى گیانى و مادی، زیانێكى زۆرى به كوره ئه‌تۆمیه‌كان گه‌یاند و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش بارى له‌ناكاوى رِاگه‌یاند و به‌دورى سێ كیلۆمه‌تر له كوره ئه‌تۆمیه‌كان چۆڵ كران، و هه‌روه‌ها زیاتر له 1800 خان‌و خاپور بوه.
حكومه‌تى ژاپۆن كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی ئه‌نجامدا، و زیاتر له 50 وڵاتى جیهان تیمى به‌هاناوه‌هاتنیان رِه‌وانه‌ى ژاپۆن كرد له نێوانیاندا وڵاتى ئه‌مه‌ریكا و چین.
دواى ئه‌و زه‌مینله‌رزانه‌ى ژاپۆن، هۆشدارى درایه هه‌ریه‌ك له وڵاتانى رِوسیا و فلیپین و هیندۆراس و چه‌ند وڵاتێكى تر له‌ئه‌گه‌رى رِودانى تسۆنامى له وڵاته‌كه‌یاندا.
شایانى باسه به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى ولاته‌كه‌وه رِۆژانه زه‌مین له‌رزه له ژاپۆن رِوده‌دات.
