ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و كۆمكارى عه‌ره‌بی داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى قه‌زافی ده‌كه‌ن
هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌جیا فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر سه‌رۆكى لیبیا چرِكردۆته‌وه، به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربون له پۆسته‌كه‌ى و كۆتایی هێنان به‌و كوشتاریه‌ى به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامى ده‌دات.
له لێدوانێكى رِۆژنامه‌وانیدا، \"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى \""موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" ده‌كه‌ن له سه‌رۆكایه‌تى لیبیا و جگه له‌و رِێگایه هیچ رِێگاچاره‌كێكى تر‌ى له‌به‌رده‌مدا نییه.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌مرِۆ شه‌ممه یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌شارى برۆكسلی كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى به بارودۆخى لیبیا ئه‌نجامدا، و ئاشكرایی كرد: سه‌رجه‌م رِێگاكان ده‌گرنه به‌ر بۆ ده‌ستبه‌رداربونى موعه‌مه‌ر قه‌زافی له پۆسته‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها 27 وڵاتى ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا نه‌گه‌یشتنه رِێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى قه‌زافی له سه‌رۆكایه‌تى لیبیا به‌هێز، و له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى برِیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى ئاسمانى لیبیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ى نارِه‌زاییه‌كان دژ به حكومه‌ته‌كه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی، كۆمكارى عه‌ره‌بی داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات هاوتوچۆى ئاسمانى له حكومه‌تى لیبیا قه‌ده‌غه بكات.
شایانى باسه ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه له وڵاتى لیبیا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی له پۆسته‌كه‌ى كه ماوه‌ى 42 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته ده‌كات، و خۆپیشانده‌ران رِوبه‌رِوى كوشتن و توندوتیژى ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز"
