زه‌مین له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز ژاپۆن ده‌هه‌ژێنێت
زه‌مین له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز وڵاتى ژاپۆن ده‌هه‌ژێنێت و زیانێكى گیانى و مادى زۆر به وڵات ده‌گه‌ێنێت، و بارى نائاسایی رِاده‌گه‌ێنرێت.
رِۆژى هه‌ینى زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك به گوشمى 8.9 پله‌ى رِێخته‌ر وڵاتى ژاپۆنى هه‌ژاند و جگه له زیانێكى مادى به‌و وڵاته زیانێكى گیانى زۆرى لێكه‌وته‌وه.
به‌پێى سه‌رچاوه پزیشكیه‌كانى ژاپۆن تائێستا زیاتر له 70 كه‌سى كوژراوه و ژماره‌یه‌كى زۆریش برینداربون.
زه‌مین له‌رزه‌كه له‌قوڵایی 10 مه‌تر له‌ژێر ده‌ریای هێمن رِویدا، و هۆشدارى درایه هه‌ریه‌ك له وڵاتانى رِوسیا و فلیپین و ئه‌نده‌نوسیا و تایوان له‌ئه‌گه‌رى دوباره بونه‌وه‌ى ئه‌و رِوداوانه له وڵاته‌كانیان.
له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، \"یۆكیۆ ئیدانۆ\"" وه‌زیری كاروبارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرى ژاپۆن رِایگه‌یاند:
بارى له‌ناكاوى له ژاپۆن رِاگه‌ێندراوه و به‌دورى 3 كیلۆمه‌تر له كوره ئه‌تۆمیه‌كان چۆڵكراوه بۆ ئاماده‌كارى له ئه‌گه‌رى رِودانه‌وه‌ى هه‌ركاره‌ساتێكى تر‌ى له‌و جۆره.
گوتیشی: 11 بنكه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌و وڵاته داخراوه و بارى له‌ناكاو له بنكه ئه‌تۆمیه‌كانیش رِاگه‌ێنراون.
زه‌مین له‌رزه‌كه بوه هۆى په‌كخستنى هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه، به‌تایبه‌ت هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
شایانى باسه به‌هێزترین زه‌مین له‌رزه له‌مێژودا له ساڵى 1960 له وڵاتى چیلی رِویدا به 9.5 پله‌ى رِێخته‌ر كه بوه‌هۆى كوشتنى 1600 كه‌س و برینداربونى 2000 كه‌س.
سه‌رچاوه/ بی بی سی، سی ئێن ئێن، ئه‌لجه‌زیره."
