سه‌رۆكى یه‌مه‌ن داواى هه‌مواركردنى ده‌ستورى و گۆرِینى سیسته‌مى حوكمرِانى وڵات ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به‌و خۆپیشاندانانه‌ى ماوه‌یه‌كه وڵاته‌كه‌ى گرتۆته‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داخوازیه‌كانى خۆپیشانده‌ران، سه‌رۆكى یه‌مه‌ن ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.
ئهمرِۆ \"عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح\"" سه‌رۆكى یه‌مه‌ن رِایگهیاند:
لهرِێگهى هه‌مواركردنى ده‌ستور و گۆرِینى سیسته‌مى فهرمانرِهوایی وڵات بۆ سیسته‌مى پارله‌مانى وه‌ڵامى داخوازیه‌كانى خۆپیشانده‌رانى وڵات ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى میژوییه بۆ په‌ره‌پێدانى حكومرِانى له یه‌مه‌ن.
به‌پێى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكده‌هێنرێت له‌نێوان پارله‌مان و شورا و لیژنه نیشتیمانیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له ده‌ستور و رِاپرسی له‌سه‌رى، و گۆرِینى سیسته‌مى حوكمرِانى له سهرۆكایهتیهوه بۆ پارله‌مانى و گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى جێبه‌جێكارى بۆ حكومه‌تى داهاتو كه برِیاره له‌سه‌ره‌تایی ساڵى داهاتو هه‌ڵببژێرێت.
هه‌روه‌ها رِێگهخۆشدهكرێت بۆ دروستكردنى چه‌ند هه‌رێمێكى فیدرالی له‌چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تدا به‌پێى شوێنى جوگرافی و ئابورى ناوچه‌كان.
شایانى باسه دواى شه‌پۆله خۆپیشاندانه و نارِهزاییانهى وڵاتانى عه‌ره‌بى گرتۆته‌وه، ماوه‌یه‌كى زۆره خۆپیشاندان وڵاتى یه‌مه‌نى گرتۆته‌وه و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى وڵات و ئه‌نجامدانى چاكسازى و نههیچشتنى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره"
