به‌رادعى دژى هه‌مواركردنى ده‌ستوره
گه‌وره به‌رهه‌ڵستكارى میسر ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتودا، و رِه‌تیشی كرده‌وه ده‌نگبدات بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستور.
له‌لێدوانێكى دا بۆ كه‌ناڵى فه‌رمى میسر، \"محمد به‌رادعی\"" گه‌وره به‌رهه‌ڵستكارى میسر و سه‌رۆكى پێشوى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى رِایگه‌یاند:
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مساڵى سه‌رۆكایه‌تىدا خۆم ده‌پاڵێوم بۆ سه‌رۆكایه‌تى میسر و كێبرِكێ ده‌كه‌م له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پۆسته.
سه‌رۆكى پێشوى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى پێشتر رِه‌تى ده‌كرده‌وه خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى میسر بپاڵێوێت كه برِیاره ئه‌مساڵ به‌رِێوه‌بچێت.
به‌رادعى ده‌ستێكى باڵاى هه‌بو له هاندانى هاوڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان دژى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشوى میسر، تا سه‌رئه‌نجام بوه هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى موباره‌ك له سه‌رۆكایه‌تى وڵات كه ماوه‌ى زیاتر له 30 ساڵ بو له‌و پۆسته‌دا بو.
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا به‌رادعى رِه‌تى كرده‌وه ده‌نگ بدات بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستورى میسر و رِاشیگه‌یاند:
له راپرسی له‌سه‌ر هه‌مواركردنى ده‌ستوردا ده‌نگ بۆ هه‌مواركردنى ناده‌م به‌ڵكو ده‌مه‌وێت ده‌ستورێكى نوێ بۆ میسر دابنرێت و ده‌ستورى ئێستاى هه‌لچبوه‌شێته‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه سوپاى میسر دواى كۆنترِۆڵ كردنى له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كاندا، مه‌یدانى ته‌حریری جێهیچشت و رِاده‌ستى هێزه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد.
ئاژانسی هه‌وڵى رِۆیته‌رز بڵاوى كرده‌وه: ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیانى میسر رِژانه مه‌یدانى ته‌حریر له قاهیره وه‌ك نارِه‌زاییه‌ك له زۆرى بێكارى و نه‌بونى ده‌رفه‌تى كار له میسر.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره ، بی بی سی"
