فرەنسا \"ئەنجوومەنی حكوومەتی كاتیی لیبیا\"" بەرەسمی دەناسێنێت و قەزافی هەڕەشەی ئاشكراكردنی نهێنی ساكوزی دەكات"
لەبەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نووسینگەی نیكۆلا ساركۆزی سەركۆماری فرەنسا بڵاو كراوەتەوە، راگەیەنراوە، بەزوویی گۆرینەوەی باڵوێزی فرەنسا و \"" ئەنجووومەنی حكوومەتی كاتیی لیبیا\"" كە كۆنتڕۆڵی رۆهەلاتی لەدەستە، ئەنجام دەدرێ.
ئەو بڕیاڕەی حكوومەتی فرەنسا دوای چاوپێكەوتنی دوێنێی ساركۆزی لەگەڵ 2 ئەندامی نوێنەرانی ئەو ئەنجوومەنە بوو، رادیۆ (فەردا) وای گواستەوە.
دووا بەدووای ئەم هەواڵە وتەبێژێك بەناوی قەزافی هەڕەشەی ئەوەی كرد كەوا نهێنی گەورەی لایە لەسەر ساكۆزی و حكومەتەكەی و ئەگەر پاشگەز نەبنەوە ئەو نهێنیانە ئاشكرا دەكات كە دەبنە هۆی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەكەی ساركوزی..
نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا داوایان لە یەكەتیی ئەوروپا كردووە ئەو ئەنجوومەنە وەك نوێنەری ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی معەمەر قەزافی بەڕەسمی بناسێنن."
