ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى رِه‌تى ده‌كاته‌وه ئێران تۆمه‌تبار بكات به به‌كارهێنانى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیه‌كى بۆ بوارى سه‌ربازى
سه‌رۆكى ئاژانسی جیهانى وزه‌ى ئه‌تۆمى نیگه‌رانى خۆى نیشاندا له‌هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى و ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى له‌بوارى سه‌ربازیدا.
له‌كۆنفراسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، \"یوكیا ئه‌مانو\"" سه‌رۆكى ئاژانسی جیهانى وزه‌ى ئه‌تۆمى رِایگه‌یاند:
ناتوانین حكومه‌تى ئێران تۆمه‌تبار بكه‌ین به به‌كارهێنانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بۆ بوارى سه‌ربازى به‌ڵام به‌پێى زانیاریه‌كان له‌هه‌وڵى به‌كارهێنانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌تى بۆ بوارى سه‌ربازى.
نیگه‌رانى خۆشی نیشاندا له شاردنه‌وه‌وى زانیاریه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه.
سه‌رۆكى ئاژانسی جیهانى وزه‌ى ئه‌تۆمى گوتیشی: حكومه‌تى ئێران هه‌وڵده‌دات له‌رِێگه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێته خاوه‌نى موشه‌كى هه‌ڵگرى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى به‌ده‌ست بهێنیت.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئامانج له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنانى وزه‌ى كاره‌بایه تا بتوانێت له‌و رِێگه‌ى رِێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و غاز بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و به‌رهه‌مهێنانى له‌ناوخۆى وڵات‌دا زیاد بكات.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز"
