نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى كۆتایی هێنان به توندوتیژه‌كان ده‌كات له لیبیا
سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى له حكومه‌تى لیبیا كرد به‌زوترین كات ده‌ست هه‌ڵگرن له تۆپبارانكردنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و كوشتن‌یان.
له‌كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا \"بان كی مۆن\"" سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِاشیگه‌یاند:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نێردراوى تایبه‌تى خۆى رِه‌وانه‌ى لیبیا كردوه به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته و لێكۆڵینه‌وه له‌بارودۆخى مرۆیی لیبیا.
گوتیشی: وه‌زیرى پێشوى ده‌ره‌وه‌ى ئوردون \""عه‌بدولئیلاه خه‌تیب\"" نێردراوى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه بۆ لیبیا، و له‌بارودۆخى هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته ده‌كۆڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواشی له به‌رپرسانى حكومه‌تى لیبیا كرد به زوترین كات ده‌ستهه‌ڵبگرێت له توندوتیژى دژى هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م مافه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن، و په‌نا بۆ توندوتیژى نه‌بات.
حكومه‌تى لیبیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِێككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنى شاندێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ لیبیا به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندانى بارودۆخى هاوڵاتیان و ئاگاداربون له پێشێلكاریه‌كانى ده‌سه‌ڵات دژى خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى.
سه‌رچاوه/ جه‌زیره"
