ئینته‌رپۆل هۆشدارى ده‌داته موعه‌مه‌ر قه‌زافی
پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى یاداشتى ئاگاداركردنه ده‌داته سه‌رۆكى لیبیا و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى.
له یاداشتێكیدا، پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به \"ئینته‌رپوڵ\"" یاداشتێكى ئاگاداركردنه‌وه‌ى بۆ موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا و 15 له به‌رپرسانى حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌ركرد،به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى پیشێلكارى دژى مافه‌كانى مرۆڤ له لیبیا.
یاداشته‌كه‌ى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى لیبیا و پێنج له منداڵه‌كانى و سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگری و ژماره‌یه‌كى تر له كه‌سه‌نێزیكه‌كانى قه‌زافی ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ى سزانێوده‌وڵه‌تیه‌كان دژى سه‌رانى لیبیا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سزاى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند كه بریتى بو له قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت له قه‌زافی و كه‌سه نزیكه‌كانى و بلۆك كردنى سه‌روه‌ت و سامانیان، به‌هۆى كوشتنى هاوڵاتیان و په‌نابردن بۆ توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى.
له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا داواى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیوده‌وڵه‌تى كرد سزاكانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى هه‌ڵپه‌سێرێت، و گوتیشی:
له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهاندا توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران به‌كاردێت، بۆیه ئه‌و برِیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى چاوه‌رِوان نه‌كراو بو، و داواده‌كه‌م برِیاره‌كه هه‌ڵپه‌سێردرێت.
سه‌رچاوه/ ئه‌لعه‌ره‌بیه، ئه‌لجه‌زیره"
