ئه‌مه‌ریكا: ئه‌و شه‌پۆله گۆرِانكاریه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاستى گرتۆته‌وه دژى به‌رژوه‌ندیه‌كانى ئێرانه
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا شۆرِشی هاوڵاتیانى رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌یان هه‌ژمارده‌كه‌ن، و ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و شه‌پۆله نارِه‌زاییانه‌ى ناوچه‌كه‌ى گرتۆته‌وه دژى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئێرانه.
له لێدوانێكیدا \"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
ئه‌و شه‌پۆله نارِه‌زاییانه‌ى وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاستى گرته‌وه \""شنه‌باى ئازادی\"" بو كه بوه هۆى هێنانه‌دى ئازادى له‌ناوچه‌كه‌دا، و له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریكایه.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواشى له سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ناوچه‌كه كرد هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بكه‌ن.
دواى رِوخانى رِژێمى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشوى میسر، حكومه‌تى ئیسرائیل نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرِی له‌مه‌رِ ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رِێككه‌وتنامه‌ى ئاشتى نێوانیان كه‌له‌ساڵى 1979 ئیمزایان كردوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌رۆكى ئه‌ركانى گشتى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، حكومه‌تى ئێرانى به زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م ناوبرد له‌و شه‌پۆله نارِه‌زاییانه‌ى وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاستى گرتۆته‌وه.
\""مایكل مۆڵن\"" له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، گوتیشى: حكومه‌تى ئێران ناتوانێت رِێ له خۆپیشانده‌رانه جه‌ماوه‌ریه‌كان بگرێت، بۆیه ناچاره په‌نا بۆ توندوتیژى ببات دژى هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره ، ئاكانیوز"
