سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا: رێگه‌ناده‌ین ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد هات له لیبیا دوباره بێته‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، رِێگه‌ناده‌ن ئه‌وه‌ى حكومه‌تى پێشوى عێراق به‌سه‌ر گه‌لى كورد هێناى حكومه‌تى ئێستاى لیبیا به‌رامبه‌ر گه‌له‌كى دوباره‌ى بكاته‌وه.
له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا، \"ده‌یڤید كامیرۆن\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا رِاشیگه‌یاند:
ئه‌وه‌ى رِژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن ئه‌نجامى دا به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد له ساڵى 1988 له‌رِێگه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاییه‌وه كه چه‌ندین هاوڵاتى سڤیلی كوشت، رِێگه‌ناده‌ین \""موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ى بهێنێت.
گوتیشی: پێویسته رِێگاى ئاسمانى له حكومه‌تى لیبیا قه‌ده‌غه‌بكرێت چونكه ناكرێت رِێگه بدرێت قه‌زافی، گه‌لى لیبی بچه‌وسێنێته‌وه و بیانكوژێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا به‌دورى نه‌زانى موعه‌مه‌ر قه‌زافی هێزى ئاسمانى دژى هاوڵاتیان به‌كاربهێنێت، و داواشى كرد رِێگه‌بگیرێت له ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هه‌رجۆره كارێكى له‌و شێوه.
شایانى باسه ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه هاوڵاتیانى لیبیا رِژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام به‌مه‌به‌ستى گۆرِینى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌یان و له‌كارلادانى موعه‌مه‌ر قه‌زافی كه‌ماوه‌ى 42 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته ده‌كات، ئه‌مه‌ش بوه هۆى ئه‌نجامدانى توندوتیژى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى لیبیاوه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران، و ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان تائێستا كوژراو و برینداربون.
سه‌رچاوه/ pukmedia"
