میسر رِاپرسی له‌سه‌ر هه‌مواركردنى ده‌ستور ئه‌نجام ده‌دات
سوپاى میسر مۆڵه‌تى ئه‌نجامدانى رِاپرسی له‌سه‌ر هه‌مواركردنى ده‌ستورى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد، وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتو.
دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر له‌ژێر گوشارى خۆپیشانده‌راندا، ئه‌نجومه‌نى باڵاى هێزه‌چه‌كداریه‌كانى میسر وڵات به‌رِێوه‌ده‌به‌ن تا كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
حكومه‌تى ئێستاى میسر كه سوپا سه‌رپه‌رشتى ده‌كات له‌هه‌وڵى هه‌مواركردنى ده‌ستورى میسردایه به‌مه‌به‌ستى چاكسازى تێیدا، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاریه‌كانى شه‌قامى وڵاته‌كه‌ى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته برِیارى دا 19ـى ئازارى ئه‌مساڵ رِاپرسی له‌سه‌ر هه‌مواركردنى ده‌ستور ئه‌نجامبدات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپاى میسر، ئاشكراشیكرد: گۆرِانكارى له ژماره‌یه‌كى زۆر له وه‌زاره‌ته‌كاندا ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاكسازى و دورخستنه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى پێشوى سه‌رده‌مى رِژێمى پێشوى ئه‌و وڵاته.
ده‌رباره‌ى چاره‌نوسی سه‌رۆكى پێشوى میسر، ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه: حوسنى موباره‌ك و خێزانه‌كه‌ى ئێستا له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى \"ته‌بوك\""ـى سعودیه نیشته‌جێیه، به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌ى كه توشی نه‌خۆشی شێرچه‌نجه‌ى قۆلۆن بوه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره ، رِۆیته‌رز"
