گه‌شتكردن له حوسنى موباره‌ك و خێزانه‌كه‌ى قه‌ده‌غه ده‌كرێت
حكومه‌تى میسر برِیارى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتى سه‌پاند به‌سه‌ر سه‌رۆكى پێشوى میسر و خێزانه‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ بلۆك كردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ى
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دادگاى بالاى میسر بڵاوى كرده‌وه:
حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشوى میسر و كورِه‌كانى و خێزانه‌كه‌ى گه‌شتكردن لێیان قه‌ده‌غه كرا، و ناتوانن بۆ ده‌ره‌وه‌ى میسر گه‌شت بكه‌ن.
ئه‌م برِیاره دادگاى میسر دواى ئه‌وه‌هات كه حوسنى موباره‌ك له‌هه‌وڵى گه‌شتكردن بو بۆ وڵاتى سعودیه و هه‌ڵهاتنى له‌و وڵاته به‌لاَم فرِۆكه‌خانه‌ى میسر رِێى پێنه‌دا موباره‌ك به‌ره‌و سعودیه هه‌ڵبێت.
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى میسرى، له‌سه‌ر داواى خۆپیشانده‌ران برِیارى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتى له‌سه‌ر حوسنى موباره‌ك و كورِه‌كانى و خێزانه‌كه‌ى سه‌پاند.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى میسر سه‌رجه‌م حسابى بانكى حوسنى موباره‌ك و خێزانه‌كه‌ى بلۆك كرد، و رِێگه‌ى پێنادات هه‌ڵسوكه‌وت به‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ى بكات كه له‌بانكه‌كانى میسردا هه‌ڵى گرتون.
حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشوى میسر، دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كان، به‌هۆى تێكچونى بارى ته‌ندروستیه‌وه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ى میسره .
سه‌رچاوه/ یاهوو
