ئه‌مه‌ریكا، حكومه‌تى ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا، تاران تۆمه‌تبار ده‌كات به پێشێلكردنى مافی مرۆڤ و رِێگرى كردن له رِاگه‌یاندنى ئازاد و داخستنى ماڵپه‌رِه‌كانى ئه‌نته‌رنێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆشكى سپی، سه‌ركۆنه‌ى ده‌ستگیركردنى كه‌سانى سیاسی و چالاكوانى بوارى مه‌ده‌نى و رِۆژنامه‌نوسانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه كرد.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: حكومه‌تى ئێران به‌شێوه‌یه‌كى خراپ ده‌ستى كردوه به پێشێلكردنى مافی مرۆڤ و رِێگرى كردن له رِاگه‌یاندنه‌كان تا نه‌گه‌ن به زانیاریه‌كان، و تۆرِه‌كانى ئه‌نته‌رنێتى له‌كارخستوه.
هه‌ر له به‌یانامه‌كه‌ى كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكادا هاتوه: جیهان چاودێری پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات له ئێران و ده‌زانێت كه حكومه‌تى ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه له سیاسیه‌تى دوو رِویی.
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیانى ئێرانى رِژانه سه‌رشه‌قامه‌كان دژى حكومه‌ت و داواى ئه‌نجامدانى چاكسازیان ده‌كرد، حكومه‌تى ئێران هه‌ردو سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌كه‌ى \"میر حسێن موسه‌وی\"" و \"" مه‌هدى كه‌روبی\"" له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ركردوه، و سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندى لێ قه‌ده‌غه كردون.
له‌خۆپیشاندانه‌كانى ناوه‌رِاستى ئه‌م مانگه‌دا دوو كوژراوى لێكه‌وته‌وه، و حكومه‌تى ئێران ده‌زگاى هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا به كوشتنى ئه‌و دوو خۆپیشانده‌ره تۆمه‌تبار ده‌كات، و هه‌رچی ئۆپۆزسیۆنى ئێرانه حكومه‌ت به ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره"
