رِێكخراوى قاعیده پشتگیرى خۆپیشانده‌رانى لیبیا ده‌كات و سه‌ركۆنه‌ى قه‌زافی ده‌كات
خۆپیشاندانه‌كانى لیبیا پێى نایه رِۆژى هه‌شته‌میه‌وه‌ء، له‌كاردانه‌وه‌یه‌كى چاوه‌رِوان نه‌كراودا رِێكخراوى قاعیده ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى حكومه‌تى لیبیا ده‌كات بۆسه‌ر هاوڵاتیانء، داواى ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنى ده‌كات.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، رِێكخراوى قاعیده بڵاوى كرده‌وه: پشتگیرى داواى هاوڵاتیانى لیبیا ده‌كه‌ین بۆ له‌كارلادانى موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته كه‌ماوه‌ى 42 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى لیبیا ده‌كات.
هه‌روه‌ها قاعیده سه‌ركۆنه‌ى هێرشى حكومه‌تى لیبیا ده‌كات بۆ سه‌ر هاوڵاتیانء، به‌كرێ گرتنى كه‌سانى بیانى بۆسه‌ر كوت كردنى شۆرِشه‌كه‌ى لیبیا.
داواشى له زانایان و كه‌سایه‌تى و رِۆژنامه‌نوسان كرد پاڵپشتى له شۆرِشه‌كه‌ى لیبیا بكه‌ن و هاوكاریان بكه‌ن.
شایانى باسه ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى فراوان دژى موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌ستى پێكردوه، و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته به‌توندتیرین شێوه رِوبه‌رِوى خۆپیشانده‌ران بونه‌ته‌وه‌ء، تائێستا زیاتر له 500 كه‌س كوژراون و سه‌دان كه‌سیش برینداربوه.
سه‌رچاوه/رِۆیته‌رز
