وه‌زاره‌تى به‌رگرى میسر: هیچ رِێگریه‌ك نییه بۆ دادگایی كردنى حوسنى موباره‌ك
یاریده‌ده‌رى وه‌زیری به‌رگری میسر به‌دورى نازانێت سه‌رۆكى پێشوى میسر دادگایی بكرێت ء، ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات هه‌ر به‌رپرسێك تاوانى ئه‌نجام دابێت دادگایی ده‌كرێت.
له‌لێدوانێكى رِۆژنامه‌وانیدا، (مه‌مدوح شاهین) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى هێزه چه‌كداریه‌كانء، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى میسر رِاشیگه‌یاند:
ده‌ستورى میسر هه‌مواركراوه و به‌پێى ده‌ستورى نوێ سه‌رۆكى وڵات ماوه‌ى چوار ساڵ ده‌توانێت سه‌رۆكایه‌تى بكات.
به‌پێى ده‌ستورى پێشوى میسر ته‌نها حوسنى موباره‌ك و عه‌لاى كورِی ده‌یانتوانى خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى میسر هه‌ڵبژێرن و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
شاهین گوتیشی: هیچ رِێگریه‌ك نییه بۆ رِاپێچكردنى حوسنى موباره‌ك ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى بۆ به‌رده‌م دادگاء، هه‌ر كه‌سێك تێوه‌گلابێت له ئه‌نجامدانى تاوان دادگایی ده‌كرێت له هه‌ر پله و پۆستێكدا بێت.
یاریده‌ده‌رى وه‌زیری به‌رگری میسر ئاشكراشی كرد كه سه‌رجه‌م حساباتى بانكى حوسنى موباره‌ك و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى بلۆك كراوه ناتوانن به‌كارى بهێنن.
سه‌رچاوه/ یاهوو
