به‌هۆى بۆردومانى ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، سه‌دان هاوڵاتى لیبی ده‌كوژرێن
گوڵان/س.م
ده‌سه‌ڵاتدارانى لیبیا دانیشتوانى وڵاته‌كه‌ى تۆپباران ده‌كات و ژماره‌ى كوژراوانیش رِوله‌زیادبونه.
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندانه‌كانى لیبیا به‌رده‌وامى هه‌یه، داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى (موعه‌مه‌ر قه‌زافی) ده‌كه‌ن، كه ماوه‌ى 42 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ره‌مه‌كى تۆپبارانى ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌كه‌ن.
به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌نها له‌شه‌وى رِابردودا زیاتر له 400 هاوڵاتى لیبی به بۆردومانى هێزه‌كانى ده‌سه‌ڵات كوژراون، جگه له‌برینداربونى ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان.
له‌لای خۆیه‌وه كورِی سه‌رۆكى لیبیا هه‌رِه‌شه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌رانى كرد به توندتیرین شێوه.
له لێدوانێكیدا \"سه‌یفولئیسلام\"" رِاشیگه‌یاند: به‌منێزیكانه پارله‌مانى لیبیا بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى كۆده‌بێته‌وه‌ء، چاكسازى له وڵاته‌دا ئه‌نجام ده‌دات.
كورِه‌كه‌ى سه‌رۆكى لیبیا وتیشی: لیبیا له‌به‌رده‌م دوو رِێگه‌چاره‌دایه، یان ئه‌نجامدانى دیالۆگ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، یان سه‌رهه‌ڵدانى شه‌رِى ناوخۆ، به‌وته‌ى ناوبراو.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك شارى لیبیا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كۆنترِۆڵ كراوه و له‌ژێركۆنترِۆڵى ده‌سه‌ڵاتدارانى لیبیا نه‌ماوه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره ، ئاكانیوز"
