ئۆباما: پێویسته رِاپه‌رِینه‌كه‌ى میسر وڵاتی ئێرانیش بگرێتەوە
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستى سوپاى میسر به‌رزنرخاند بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى له‌و وڵاته‌داء، رِه‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى حكومه‌تى ئێران كردء، داواى كرد حكومه‌تى ئێران رِێز له خۆپیشانده‌ران بگرێت.
له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، (باراك ئۆباما) رِاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگ نابێت له هه‌ڵوێستى حكومه‌تى ئێران به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى كه به‌توندوتیژى وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه، له‌كاتێكدا پشتیوانى گه‌لى میسرى ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان.
ئۆباما وتیشی: مایه‌ى پێكه‌نینه ئێران پشتیوانى خۆپیشاندانه‌كانى میسر ده‌كات و پاڵپشتیان ده‌كات بۆ گۆرِینى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌ڵام به هاوڵاتیانى خۆی رِه‌وا نابینێت خۆپیشاندان بكه‌ن و داواى مافه‌كانى خۆیان بكه‌ن.
ده‌رباره‌ى بارودۆخى میسر، ئۆباما رِاشیگه‌یاند: سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانى میسر به‌شێوه‌یه‌كى رِاست هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت، دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حوسنى موباره‌ك له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته، رِۆڵێكى باشیان هه‌بوه له پاراستنى بارودۆخى وڵاته‌كه‌یان.
له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى له گه‌لى میسر كرد رِێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌ستكه‌وته‌كانیان بكات به موڵكى خۆى و پارێزگارى لێبكه‌ن
سه‌رچاوه/رِۆیته‌رز
