به‌رادعى خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى میسر كاندید ناكات
گه‌وره رِیفۆرمخوازى میسر پشتیوانى خۆى بۆ چه‌سپاندنى دیموكراتیه‌ت له وڵاته‌كه‌ى دهربرِیء، داواى كرد كه‌سایه‌تیه‌كى گه‌نج سه‌رۆكایه‌تى میسر بگرێته ده‌ست.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا، (محمد به‌رادعی) ئاشكرایی كرد: ئامانجم به‌ده‌ستهێنانى سه‌رۆكایه‌تى میسر نییه‌ء، خۆم بۆ ئه‌و پۆسته ناپاڵێوم، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رۆكى داهاتوى میسر پێویسته ته‌مه‌نى له‌نێوان 40 بۆ 50 ساڵ بێت.
به‌رادعى وتیشی: ئامانجم گۆرِینى وڵاته‌كه‌مه له دیكتاتۆریه‌ته‌وه بۆ دیموكراتیه‌ت و، ئه‌نجامدانى چاكسازى له وڵات‌دا.
ده‌رباره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین له میسر، به‌رادعى گوتیشی: هه‌رچه‌نده پێشتر چالاكیه‌كانیان له میسر قه‌ده‌غه كرابو و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى له به‌ندیخانه‌كاندا بون، به‌ڵام پارتێكى دامه‌زراوه‌ى سیاسی به‌هێزه له وڵات‌دا.
له‌كۆتاییدا گه‌وره رِیفۆرمخوازى میسر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه قه‌باره‌ى لایه‌نگرانى ئیخوان موسلیمین 20% ى میسر پێكده‌هێنن.
موحه‌ممه‌د به‌رادعى گه‌وره رِیفۆرمخوازى میسره، و سه‌رۆكى پێشوى ئاژانسی وزه‌ى ئتۆمى جیهانه، و خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵه بۆ ئاشتى.
سه‌رچاوه/ رِۆیتهرز
