سه‌رۆكى ئیتاڵیا دادگایی ده‌كرێت
دادوه‌رى گشتى شارى (میلانۆ)ى ئیتاڵیا، به‌فه‌رمى داواى دادگایی كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیاى ده‌ركرد به‌تۆمه‌تى خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌لاَت، و ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر كچه سه‌ماكه‌رێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵ.
(برۆتى لیبراتى) رِاشیگه‌یاند: (سیلڤیۆ برلسكۆنى) سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا تۆمه‌تباره به پێدانى پاره‌یه‌كى زۆر به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندیه‌كى سێكسی له‌گه‌ڵ كچه سه‌ماكارێكى 18 ساڵیدا.
هه‌روه‌ها برلسكۆنى تۆمه‌تباره به به‌فیرِۆدانى سامانى ئه‌و ولاَته، و دادوه‌رى گشتى شارى میلانۆ گوتیشی: سه‌رۆكى ئیتاڵیا هه‌ولێ ئازادكردنى كچه سه‌ماكه‌رێكى داوه له‌یه‌كێك له بنكه‌كانى پۆلیسى ئه‌و ولاَته‌دا به‌رِێگه‌یه‌كى نایاسایی، كه كچه سه‌ماكه‌رێك بوه.
هه‌ر له درێژه‌ى تۆمه‌ته‌كانیدا دادگاى ئیتاڵیا ئه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ى بلاَوكرده‌وه كه تایبه‌ت به ئه‌نجامدانى چه‌ندین ئاهه‌نگى داخراوى سێكسی كه‌له‌لایه‌ن برلسكۆنیه‌وه ئه‌نجام دراوه.
هه‌رچه‌نده چه‌ندین جار ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كردوه‌ته‌وه به‌لاَم برلسكۆنى له‌لایه‌ن هاولاَتیانى ئیتاڵیاوه چه‌ندین جار رِوبه‌رِوى رِه‌خنه‌ى توندبوه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌نجامدانى كردارى نابه‌جێى و ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر كچان، و خرا به‌كارهێنانى ده‌سه‌لاَت.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
