یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌رِه‌شه‌ى برِینى یارمه‌تی دارایی له میسر ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى رِێگرى كرد له به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجامدانى چاكسازى له ولاَته‌كه‌یدا، یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌رِه‌شه‌ى برِینى هاوكاریه داراییه‌كان ده‌كات له حكومه‌تى میسر.
رِۆژنامه‌ى (فایننشاڵ تایمز)ـى به‌ریتانى بلاَوى كرده‌وه: یه‌كێتى ئه‌وروپا برِیاری داوه هاوكاریه داراییه‌كانی بۆ ئه‌و ولاَته رِابگرێت ئه‌گه‌ر چاكسازى له ولاَته‌كه‌یدا ئه‌نجام نه‌دات.
هه‌روه‌ها ولاَتانى ئه‌وروپى داوایان له حكومه‌تى میسر كردوه توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنێت و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه و شارستانیانه وه‌لاَمیان بداته‌وه و به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانه‌وه بچێت.
به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى ساڵى 2004ـى نێوان یه‌كێتى ئه‌وروپا و حكومه‌تى میسر، سالاَنه یه‌كێتى ئه‌وروپا 100 بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌به‌خشێته حكومه‌تى میسر بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى ئابورى و سیاسی له ولاَته‌كه‌یدا.
شایانى باسه خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه فراوانه‌كه‌ى میسر پێى نایه هه‌فته‌ى دوه‌میه‌وه و گوشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستبه‌رداربونى (حوسنى موباره‌ك)ـى سه‌رۆكى میسر له ده‌سه‌لاَت و ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌و ولاَته.
