یه‌كێتى ئه‌وروپا حسابى بانكى سه‌رۆكى پێشوى تونس بلۆك ده‌كات
یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاشكرای كرد حساباتى بانكى (زه‌ین ئه‌لعابدین)ـى سه‌رۆكى پێشوى تونس، و 46 كه‌سی نزیكى ناوبراویان بلۆك كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:
كه دواى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نوێى تونس برِیاریان دا حسابی بانكى (زه‌ین ئه‌لعابدین)ـى سه‌رۆكى پێشوى تونس و 46 كه‌سى نێزیكى له بانكه‌كانى ئه‌وروپا بلۆك بكه‌ین.
زه‌ین ئهلعابدینى سه‌رۆكى پێشوى تونس دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له خۆپیشاندان ولاَتهكهى جێهێشت و به‌ره‌و ولاَتى میسر هه‌ڵهات، و پاشان له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تى داواى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچو به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى پێشێلكارى مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵى له حكومه‌ته‌كه‌یدا.
ئه‌م بلۆك كردنه‌ى سه‌روه‌ت و سامانى زه‌ین ئهلعابدینى سه‌رۆكى پێشوى تونس و كه‌سه نێزیكهكانى دواى ئه‌وه‌دێت كه حكومه‌تى ئێستاى تونس به تۆمه‌تى بردنه ده‌ره‌وه‌ى سامانى تونس بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولاَت بهرِێگهیهكى نایاسایی، داواى له‌سه‌ر سه‌رۆكى پێشوى ولاَتهكهى و چه‌ندین كه‌سی نزیكى تۆماركرد.
هه‌روه‌ها دواى هێوربونه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى تونس، حكومه‌تى به‌ریتانیا برِیارى دا به هه‌ڵگرتنى قهدهغهكرنى گه‌شت له‌سه‌ر هاولاَتیانى ولاَتهكهى بۆ تونس كه پێشتر به‌هۆى ناجێگیری بارودۆخى تونس دهریكردبو.
سه‌رچاوه/ BBC
