شاى ئوردون حكومه‌تى ولاَته‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

شاى ئوردون حكومه‌تى ولاَته‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
گولاَن/س.م

به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌ ولاَته‌كه‌یدا و گوێ گرتن بۆ داواكاریه‌كانى ئۆپۆزسیۆن (شا عه‌بدولاَ)ـى شاى ئوردون حكومه‌ته‌كه‌ى (سه‌میر روفاعى) هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و (مه‌عروف به‌خیت)ـى رِاسپارد بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى نوێ.
دواى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ولاَتى ئورودونى گرته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌ سیسته‌مى ئابورى و سیاسی ولاَتدا ، شاى ئوردون برِیارى دا كه‌ حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و حكومه‌تێكى نوێ پێكبهێنێت به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاكسازى رِاسته‌قینه‌ له‌ ئوردون.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ شاى ئوردون بلاَوى كرده‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى ئوردون و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى رِاسته‌قینه‌یه‌ له‌ ولاَتدا.
ئه‌م كاره‌ى حكومه‌تى ئوردون بۆ رِێگرى كردنه‌ له‌و شه‌پۆله‌ خۆپیشاندانانه‌ى كه‌ ولاَتانى عه‌ره‌بی گرتوه‌ته‌وه‌ و داواى چاكسازى له‌ حكومه‌تى ولاَته‌كانیان ده‌كه‌ن.
(عه‌دنان ئه‌بو عۆده‌) سه‌رۆكى پێشوى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئوردون رِایگه‌یاند:
ئه‌و ڤایرۆسه‌ى كه‌ ولاَتانى عه‌ره‌بی گرتوه‌ته‌وه‌ ته‌شه‌نه‌ ده‌كات بۆ سه‌رجه‌م ولاَتان به‌لاَم ته‌نها جیاوازى له‌نێوان ولاَتاندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دژه‌ ڤایرۆسی كامیان زیاتر به‌رگه‌ ده‌گرێت.

(مه‌عروف به‌خیت) كه‌سێكى سه‌ربازیه‌ و سه‌رۆكایه‌تى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگری ئوردون و سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردون بوه‌ ماوه‌یه‌كیش باڵیۆزى ولاَته‌كه‌ى بوه‌ له‌هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و ئیسرائیل.

سه‌رچاوه‌/ BBC
Top