به‌ریتانیا: ساڵى 2012 ئێران ده‌بێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى
حكومه‌تى به‌ریتانیا هۆشدارى دا له به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و ئاشكرایی كرد كه له‌ساڵى داهاتودا حكومه‌تى تاران ده‌بێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى.
(لیام فۆكس) وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا ئاشكرایی كرد كه ئێران له‌قۆناغی كۆتاییدایه له‌به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى و رِایگه‌یاند:
حكومه‌تى ئێران هه‌وڵه‌كانى چرِ كردوه‌ته‌و بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى كه ماوه‌یه‌كى زۆره له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌وچه‌كه‌یه.
(فۆكس) داواى له ولاَتانى جیهان كرد كه هه‌وڵه‌كانیان وه‌گه‌رِبخه‌ن بۆ رِێگرتن له حكومه‌تى ئێران له به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى كه مه‌ترسیه‌كى زۆرى هه‌یه بۆ جیهان و ناوچه‌كه.
پێشتر (مئیر داجان) سه‌رۆكى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگری ئیسرائیل رِایگه‌یاندبو كه ئێران تا ساڵى 2015 ناتوانێت چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ده‌ستبهێنێت و پێویسته به چوار ساڵ هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى.
شایانى باسه له‌ماوه‌ى رِابردودا دانوستانه‌كانى نێوان حكومه‌تى ئێران و ولاَتانى 5+1 له شارى ئه‌ستنه‌بوڵ ئه‌نجامدرا كۆبونه‌وه‌كه به‌بێ ئاكام كۆتایی هات و نه‌گه‌یشتنه رِێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
