به‌شار ئه‌سه‌د به‌دورى ده‌زانێت خۆپیشاندانه‌كان سوریا بگرێته‌وه
سه‌رۆك كۆمارى سوریا خۆپیشاندانه‌كانى ولاَته عه‌ره‌بیه‌كانى به‌سه‌ره‌تایی قۆناغێكى نوێ ناوزه‌ندكرد له‌ناوچه‌كه‌دا و داواى چاكسازى كرد له سه‌رجه‌م ولاَتانى عه‌ره‌بیدا.
له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكیدا (به‌شار ئه‌سه‌د)ـى سه‌رۆك كۆمارى سوریا رِایگه‌یاند:
له‌ئه‌مساڵدا چاكسازى سیاسی له سوریا ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ده‌سه‌لاَتى زیاتر به رِێكخراوه ناحكومیه‌كان ده‌ده‌ین و یاسای نوێ بۆ رِاگه‌یاندنه‌كان داده‌نێین.
ئه‌سه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له حوسنى موباره‌ك هه‌لى زیاترى له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له ولاَته‌كه‌یدا ، و به‌دوریشى زانى كه ئه‌و خۆپیشاندانه‌كان ولاَته‌كه‌ى بگرێته‌وه كه‌ماوه‌ى زیاتر له 50 ساڵه حیزبی به‌عس فه‌رمانرِه‌وایی ده‌كات.
گوتیشی: سوریا دوره له خۆپیشاندان به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى له‌نێوان حكومه‌ت و هاولاَتیان هه‌یه، و دورى په‌یوه‌ندى حكومه‌تى سوریا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا هۆكارێكه بۆ تێكنه‌چونى رِه‌وشى سوریا.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك كۆمارى سوریا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان كه گه‌ل بتوانێت برِیار دروست بكات و خاوه‌نى برِیارى خۆى بێت به‌و هۆیوه له‌هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى زانكۆى تایبه‌تین به‌و بواره و هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ین.
ئه‌م لێدوانانه‌ى سه‌رۆكى سوریا دواى ئه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه دێت كه ولاَتى میسر گرتوه‌ته‌وه و پێش ئه‌ویش هاولاَتیانى تونس رِژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و حكومه‌ته‌كه‌یان له‌كارلادا.
سه‌رچاوه/BBC
