به‌رادعى له‌په‌یامێكدا یۆ موباره‌ك: ئه‌مرِۆ له سبه‌ی باشتره، میسر جێبێڵه
دواى گه‌یشتنى به خۆپیشانده‌ران و پێشكه‌ش كردنى وتارێك له‌به‌رده‌میاندا موحه‌ممه‌د به‌رادعى داواى له (حوسنى موباره‌ك) سه‌رۆكى میسر كرد كه ولاَت جێبهێڵێت و ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌لاَت ببێت.
(موحه‌ممه‌د به‌رادعى) گه‌وره به‌رهه‌ڵستكارى میسر و سه‌رۆكى پێشوى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى جیهان رِایگه‌یاند:
ئه‌و شۆرِشه‌ى ده‌ستمان پێكردوه له‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێی پاشگه‌زنابینه‌وه، و سه‌رده‌مێكى نوێمان ده‌ستپێكردوه.
له‌میانه‌ى پێشكه‌ش كردنى وتارێكدا له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران به‌رادعى هه‌ڵگرى خه‌لاَتى نۆبڵ بۆ ئاشتى ئاشكرایی كرد كه یه‌ك داواكاریان هه‌یه ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رِژێمى ئێستاى میسر.
له‌كۆتاییدا به‌رادعى داواى له ئه‌مه‌ریكا كرد كه ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروبارى ناوخۆى میسر و به‌رگرى له دیكتاتۆرێك نه‌كات كه 30 ساڵه فه‌رمانرِه‌وایی ده‌كات.
هه‌روه‌ها موحه‌مه‌د به‌رادعى گوتیشی:
شۆرش كۆتایی نایه‌ت تا حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر ولاَت جێنه‌هێڵێت و ده‌ستبه‌ردارى سه‌رۆكایه‌تى میسر نه‌بێت كه ماوه‌ى 30 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
خۆپیشاندانه‌كانى میسر له رِۆژى حه‌وته‌میدا به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆیان شكاند كه سه‌رۆك كۆمارى میسر رِایگه‌یاندبو مه‌به‌ستى كۆنترِۆڵكردنى بارودۆخى میسر، و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان داوایان له‌گه‌لى میسر كرد كه سبه‌ینێ سێ شه‌ممه خۆپیشاندانێكى به‌رفراوانى جه‌ماوه‌رى ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه/ BBC
