كۆریاى باشور ئاماده‌نییه دانوستان له‌گه‌ڵ هاوتا كۆریه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات
حكومه‌تى كۆریاى باشور له‌سه‌ر زارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ولاَته‌كه‌ى رِه‌تى ده‌كاته‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ كۆریاى باكور ئه‌نجام بدات، و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئێستا كاتێكى گونجاونییه بۆ كۆبونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردو كۆریا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كانى نێوانیان.
ئه‌م لێدوانه‌ى حكومه‌تى كۆریاى باشور دواى ئه‌وه‌هات كه كۆریاى باكور داواى له هاوتا كۆریایه‌كه‌ى كرد كه له‌ماوه‌ى 10 رِۆژى داهاتودا كۆببنه‌وه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و توانه‌وه‌ى ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ى له‌نێوانیان دروست بوه، و كۆبونه‌وه‌كان بۆ 10 رِۆژ پێش بخرێت.
حكومه‌تى چین ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ بینینى رِۆڵى ناوبژیوانى له‌نێوان كۆریاى باكور و كۆریاى باشور به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌كه.
دواى ئه‌وه‌ى كۆریاى باشور كه‌شتیه‌كى ژێر ئاوكه‌وت و كۆریاى باكورى به‌ئه‌نجامده‌رى ئه‌و كاره تۆمه‌تبار كرد په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان ئاڵۆزى تێكه‌وت، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى كۆریاى باكور ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
