هه‌ردو كورِه‌كه‌ى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر هه‌ڵدێن و وه‌زیرى ناوخۆش دیار نییه
گولاَن/س.م
له‌ترسی خۆپیشاندانه‌كانى میسر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێستاى میسر كورِه‌كانى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى میسر ولاَتى میسر جێده‌هێڵن.
هه‌ریه‌ك له (جه‌مال موباره‌ك) و (عه‌لا موباره‌ك)ـى كورِى (حوسنى موباره‌ك)ـى سه‌رۆكى میسر له ولاَتى میسر هه‌ڵدێن و رِوده‌كه‌ن شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا.
پاش ئه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رى كه میسر به‌خۆیه‌وه بینی به‌مه‌به‌ستى له‌كاردانى ده‌سه‌لاَتدارانى میسر و گۆرِینى فه‌رمانرِه‌وایی ئه‌و ولاَته ، هه‌ردو كورِه‌كه‌ى سه‌رۆكى میسر كه پێشتر له ناوچه‌ى (قوتامیه)ـى میسر نیشته‌جێبون شوێنى نیشته‌جێبونیان جێده‌هێڵن و به‌ره‌و ولاَتى به‌ریتانیا هه‌ڵدێن.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تى میسر هه‌واڵى هه‌لاَتنى كورِه‌كانى سه‌رۆكى ولاَتى رِه‌ت كرده‌وه به‌لاَم سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشترِاست كرده‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانى میسر بلاَویان كرده‌وه كه (حه‌بیب عادلی) وه‌زیرى ناوخۆى میسر به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵهاتوه و جێگاى ناوبراو دیار نییه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان له فرِۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى قاهیره‌وه ئاشكرایان كرد كه له‌به‌ر تێكچونى بارودۆخى میسر به‌سه‌دان هاولاَتى میسرى رِویان له ولاَتانى ده‌ره‌وه كرد‌و میسریان جێهێشت.
شایانى باسه ماوه‌ى شه‌ش رِۆژه خۆپیشاندان له زۆرینه‌ى شاره‌كانى میسر ده‌ستى پێكردوه بۆ له‌كارلادانى حوسنى موباره‌ك كه‌ماوه‌ى 30 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى میسر ده‌كات، و خۆپیشانده‌ران داواى چاكسازى و ئازادى ده‌كه‌ن بۆ ولاَته‌كه‌یان.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره
