یه‌كێتى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى دهدهنهحكومهتى میسر
هه‌ریه‌ك له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌جیا داوا له حكومه‌تى میسر ده‌كه‌ن توندوتیژى به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنێت و چاكسازى له ولاَتهكهیدا ئه‌نجام بدات.
(بان كی مۆن) سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى له به‌رپرسانى حكومه‌تى میسر كرد رِێز له ئازادى رِا دهربرِین بگرن و توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌رانى میسر به‌كارنه‌هێنن و داواكاریه‌كانى هاولاَتیان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت.
له‌میانه‌ى به‌ژدارى كردنى له كۆنگره‌ى ئابورى جیهان (بان كى مۆن) سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گوتیشی: پێویسته دهسهلاَتدارانى میسر نارِهزاییهكانى خۆپیشانده‌ران به هه‌لێك وه‌ربگرن بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له ولاَتهكهیاندا.
له‌لایه‌كى تره‌وه یه‌كێتى ئه‌وروپا هۆشدارى دایه هێزه‌كانى میسر له به‌كارهێنانى توندوتیژى و ئه‌شكه‌نجه‌دانى خۆپیشانده‌ران و داواى كرد كه به‌زوترین كات سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران ئازاد بكات كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌كانى میسره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هه‌روه‌ها نارِهزاییه جیهانیه‌كان دژى حكومه‌تى میسر به‌رده‌وامه و له‌تازه‌ترین لێدوانی‌دا (هیلاری كلینتۆن) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له سوپاى میسر كرد دان به‌خۆیاندا بگرن و په‌نا نه‌به‌ن بۆ توندوتیژى، و رِایشیگهیاند: به‌سه‌رجه‌م هاوكاریهكانماندا ده‌چینه‌وه به‌رامبه‌ر حكومه‌تى میسر ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران.
گوتیشی: پێویسته هێزه‌كانى میسر رِوبهرِوى خۆپیشانده‌ران نه‌بوه و توندوتیژى دژیان به‌كارنه‌هێنن، و دان به‌خۆیاندا بگرن.
سه‌رچاوه/ BBC ، pukmedia
