ئیخوان موسلیمین بۆیه‌كه‌مجار به‌ژدارى له خۆپیشاندانه‌كانى میسر ده‌كات و جه‌مال موباره‌ك له میسر هه‌ڵدێت
گولاَن/س.م
رِۆژى هه‌ینى میسر گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانى به‌خۆیه‌وه بینى بۆ كۆتایی هێنان به حكومى 30 ساڵه‌ى حوسنى موباره‌ك و گۆرِینى سیسته‌مى سیاسی ولاَتى میسر.
خۆپیشانده‌ران داوایان له‌سه‌رجه‌م هاولاَتیانى میسر كرد كه به‌ژدارى له خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن كه‌ماوه‌ى پێنج رِۆژه به‌رده‌وامه.
خۆپیشاندانه‌كانى میسر كه ژماره‌یه‌كى زۆر له شاره‌كانى میسرى گرتوه‌ته‌وه توندوتیژى لێكهوتهوه و تائێستا زیاتر له 20 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 200 كه‌سى تریش برینداربون.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانى پۆلیس هاتنه رِیزى خۆپیشانده‌ران و پشتگیرى خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران و داواكاریه‌كانیان دوپات كرده‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین كه گه‌وره‌ترین لایه‌نى به‌رهه‌ڵستكارى حكومه‌تى میسره رِایگهیاند كه به‌ژدارى له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌هات كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى بالاَى ئیخوان موسلیمین له‌لایه‌ن دهسهلاَتدارانى میسره‌وه ده‌ستگیركران.
پێشتر كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین رِایگهیاندبو كه به‌ژدارى له خۆپیشاندانه‌كانى میسر ناكه‌ین و هه‌ر ئه‌ندامێك به‌ژدارى تێدا بكات خۆى به‌رپرسه له‌هه‌رجۆره كاردانه‌وه‌یه‌ك كهلهبهرامبهرى ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بلاَویان كرده‌وه كه جه‌مال موباره‌كى كورِی حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى و 100 جانتا ولاَتى میسرى جێهێشت و به‌ره‌و ولاَتى به‌ریتانیا بهرِێكهوت.
شایانى باسه له رِۆژى 25-1 خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوان له میسر ده‌ستى پێكرد و ماوه‌ى پێنج رِۆژه به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران داواى له‌كارلادانى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى ولاَت و دورخستنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن له پۆسته‌كه‌ى كه ماوه‌ى 30 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى میسر ده‌كات، هه‌روه‌ها داواى چاكسازى ده‌كه‌ن له بواره‌كانى سیاسی و كۆمهلاَیهتى و فهراههمكردنى ئازادى بۆ میسر كه‌له‌لایه‌ن دهسهلاَتدارانى میسره‌وه سنورداركراوه.
سه‌رچاوه/ رِۆیتهرز
