حكومه‌تى تونس داواى ده‌ستگیركردنى زه‌ین ئه‌لعابدین ده‌كات
وه‌زیرى دادى تونسی ئاشكرایی كرد كه یاداشتێكیان ئاراسته‌ى پۆلیسى ئه‌نته‌رپوڵ كردوه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردنى سه‌رۆكى هه‌لاَتوى تونس زه‌ین ئه‌لعابدین كه ئێستا له ولاَتى سعودیه نیشته‌جێیه.
\"ئه‌زهه‌ر قه‌ره‌وى شابی\"" وه‌زیرى دادى تونس له كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند:
یاداشتێكمان ئاراسته‌ى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌ى كردوه بۆ ده‌ستگیركردنى زه‌ین ئه‌لعابدینى سه‌رۆكى پێشوى تونس و خێزانه‌كه‌ى تا رِاده‌ستى دادگاى تونس بكرێنه‌وه و به‌سزاى یاسایی خۆیان بگه‌ن.
وتیشی: داوامان له ئینته‌رپوڵ كردوه هاوكاریمان بكات له ده‌ستگیركردنى سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ى پێشوى حكومه‌تى تونس كه‌تاوانبارن به به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى و سزادانى هاولاَتیان ، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكى پێشوى تونس و خێزانه‌كه‌ى و كه‌سه نزیكه‌كانى.
شایانى باسه دواى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ره‌یه‌كى تونس كه نزیكه‌ى دوو مانگه به‌رده‌وامه حكومه‌تى تونس به‌سه‌رۆكایه‌تى (زه‌ین ئه‌لعابدین) له‌سه‌ركارلابرا و سه‌رۆكى ولاَت به‌ره‌و ولاَتى سعودیه هه‌لاَت، و ئێستا حكومه‌تێێكى كاتى ولاَتى تونس به‌رِێوه‌ده‌بات تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى تونس كه برِیاره شه‌ش مانگى داهاتو ئه‌نجام بدرێت.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تى كاتى تونس پێكهاتوه به‌لاَم هاولاَتیان به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان و داواى له‌كارخستنى حكومه‌تى كاتى ده‌كه‌ن به‌هۆى بونى ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسانى حكومه‌تى پێش‌و له حكومه‌تى كاتى تونس به‌تایبه‌ت له جومگه سه‌ره‌كیه‌كاندا وه‌ك وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى دارایی و چه‌ند وه‌زاره‌تێكى گرنگى حكومه‌ت.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز"
