خۆپیشاندان لە میسر قەدەغەكرا
خۆپیشاندانه‌كانى میسر به‌رده‌وامه و حكومه‌تى میسر چه‌ند پێگه‌یه‌كى ئه‌نته‌رنێت داده‌خات و خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له ولاَتهكهیدا قه‌ده‌غه ده‌كات.
خۆپیشاندانه‌كانى میسر پێى نایه رِۆژى سێهه‌مه‌وه و توندوتیژى له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران رِوى دا و به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژى لێكهوتهوه و تائێستا 5 خۆپیشانده‌ر كوژراون و ژماره‌یه‌كى تر برینداربون.
خۆپیشانده‌ران داواى گۆرِینى حكومه‌تى میسر و كۆتایی هێنان به حوكمى 30 ساڵه‌ى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر ده‌كه‌ن، و داواده‌كه‌ن كه چاكسازى له میسر بكرێت و ئازادى بۆ هاولاَتیان فه‌راهه‌م بكرێت و بژێوى ژیانى هاولاَتیان باشتربكرێت.
لهخۆپیشاندانهكهى میسر دواى دوو هه‌قته له رِاپهرِینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى تونس دێت كه حكومه‌تى ولاَتهكهیان لهكارلادا، و میسریه‌كان ههرِهشهى له‌كارلادانى سه‌رۆكى میسر حوسنى موباره‌ك ده‌كه‌ن و سوبرونى خۆیان دوپات كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان هه‌تا ئه‌وكاته‌ى حكومه‌تى میسر لهكارلادهبهن.
به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له خۆپیشانده‌ران و بلاَوه پێكردنیان حكومه‌تى میسر گازى فرمێسك رِێژیان به‌كارهێنا و سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى و خۆپیشاندانێكى قه‌ده‌غه كرد و هه‌روه‌ها هه‌ردو ماڵپهرِى (فه‌یس بوك) و (تویته‌ر)ـى داخست له میسر.
شایانى باسه خۆپیشاندانى ئه‌مجاره‌ى میسر به گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان هه‌ژمارده‌كرێت له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رِابردودا كه به‌سه‌دان هاولاَتى میسر له چه‌ند شارێكى جیاجیاوه به‌ژداریان تێدا كردوه.
سه‌رچاوه/ رِۆیتهرز ، جه‌زیره ، عه‌ره‌بیه ، BBC
