ئه‌مه‌ریكا داواى چاكسازى ده‌كات له میسر
ئه‌مه‌ریكا داوا له خۆپیشانه‌رانى میسرى ده‌كات كه ده‌ن به‌خۆیاندا بگرن، و داواى له حكومه‌تى میسر كرد كه چاكسازى له سیاسیه‌تى ولاَتدا بكات و په‌نانه‌باته به‌ر توندوتیژى به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
\"كراولی\"" وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
خۆپیشاندان و نارِه‌زایی ده‌ربرِین مافێكى رِه‌وای سه‌رجه‌م گه‌لانى جیهانه و بۆیه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تى میسر توندوتیژى به‌كارنه‌هێنێت دژى خۆپیشانده‌رانى میسر.
هه‌روه‌ها هیواى خواست كه چاكسازى له‌بوارى سیاسی و ئابوری ولاَتى میسر بێته ئه‌نجامدان.
دوێنى سێ شه‌ممه به‌سه‌دان هاولاَتى میسر رِژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌مه‌به‌ستى گۆرِینى حكومه‌تى میسر و داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى و باشكردنى بارى بژێوى هاولاَتیانیان ده‌كرد، و خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژى لێكه‌وته‌وه و له‌ئاكامدا بوه هۆى كوشتنى زیاتر له 3 خۆپیشانده‌ر.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هیلارى كلینتۆن داواى له گه‌لى میسر كرد دان به‌خۆیاندا بگرن و سه‌رۆكى ئێستاى میسر (حوسنى موباره‌ك)ـى به‌سه‌رۆكێكى شیاو له‌قه‌ڵه‌م دا بۆ گه‌لى میسر.
كلینتۆن گوتیشی:
حوسنى موباره‌ك هه‌رچه‌نده ماوه‌ى 30 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى میسر ده‌كات به‌لاَم سه‌رۆكێكى شیاوه و له‌ئاستى داواكاریه‌كانى گه‌لى میسره.
شایانى باسه رِۆژى رِابردو به‌سه‌دان هاولاَتى میسرى خۆپیشاندانێكى به‌رفراوانى جه‌ماوه‌ریان ئه‌نجامدا و داواى له‌كارلادانى حكومه‌ته‌كه‌ى حوسنى موباره‌كیان ده‌كرد و هه‌روه‌ها داواى پێدانى ئازادى و باشكردنى ئاستى ئابورى ولاَتیان ده‌كرد.
سه‌رچاوه/رِۆیته‌رز"
