ئۆباما هه‌رِه‌شه له ئێران ده‌كات و پشتگیرى گه‌لى تونس ده‌كات
له‌میانه‌ى پێشكه‌ش كردنى وتاری سالاَنه له كۆنگرێس سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له باشورى سودان كرد به ده‌نگدانیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، و پشتگیرى خۆى دوپات كرده‌وه بۆ گه‌لى تونسی به رِوخانى دیكتاتۆرى ولاَته‌كه‌یان.
\"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى شۆرِشه‌كه‌ى گه‌لى تونس ده‌كات و پشتگیری چه‌سپاندنى دیموكراتیه‌ت و رِوخانى دیتاكتۆریه‌ت ده‌دات له‌سه‌رجه‌م ولاَتانى جیهاندا.
ئۆباما گوتیشی:
ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رنامه دارِێژراو له عێراق ده‌كشێته‌وه هه‌رچه‌نده هێشتا رِێكخراوى قاعیده هه‌رِه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشى ئه‌و ولاَته.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له سه‌ربه‌خۆیی باشورى سودانى كرد دواى رِاگه‌یاندنى ئه‌نجامه نافه‌رمیه‌كان كه زۆرینه‌ى رِه‌ها ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی باشورى سودان داوه و داواى جیابونه‌وه‌ى باشورى سودانیان كردوه له ولاَتى سودان.
ده‌رباره‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ولاَته‌كه‌ى سوره له‌سه‌ر نه‌هێشتنى مه‌ترسی ئه‌تۆمى له جیهاندا و گوتیشی:
هه‌رچه‌نده هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستبه‌رداربونى تاران له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئه‌وا رِوبه‌رِوى سزاى توندتر و كاریگه‌تر ده‌بێته‌وه كه پێشتر رِوبه‌رِوى نه‌بوه‌ته‌وه، تا ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه"
