حكومه‌تى میسر هۆشدارى ده‌داته لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان
حكومه‌تى میسری هۆشدارى دایه لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ولاَته‌كه‌ى به ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانى نارِه‌زایی دژى حكومه‌ت و داواكردنى چاكسازى دیمو‌كراتى و كۆمه‌لاَیه‌تى له میسردا.
ژماره‌یه‌ك له گه‌نجامى میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر تۆرِی ئه‌نته‌رنێت بلاَویان كرده‌وه كه رِۆژى 25ـى ئه‌م مانگه رِۆژی گه‌رِانه‌وه‌ى مافی میسریه‌كانه، و به‌نیازن له‌و رِۆژه‌دا خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوان سازبكه‌ن دژى حكومه‌تى میسر.
له‌به‌رامبه‌ردا \"ئیسماعیل شاعیر\"" به‌رِێوه‌به‌ری ئه‌منى میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا بلاَوى كرده‌وه كه ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى میسر به‌توندى به‌رپه‌چى هه‌رجۆره هه‌وڵێك ده‌ده‌نه‌وه كه ببێته‌و هۆى ده‌رچون له یاسا، و داواى له هه‌ڵسوێنه‌رانى خۆپیشاندانه‌كان كرد كه مۆڵه‌ت له حكومه‌ت وه‌ربگرن پێش ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانه‌كان.
هه‌رله‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچى رِێنمایه‌كان بكات به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌ستگیرده‌كرێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌زیرى ناوخۆى میسر \""حه‌بیب عادلی\"" له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى (ئه‌هرام)ـى میسری رِایگه‌یاند: داوا له رِۆشنبیرانى میسر ده‌كه‌م كه گه‌نجانى ولاَت هۆشیار بكه‌نه‌وه و نیشتیمانه‌كه‌یان خۆشبوێت و هه‌وڵى تێكدانى نه‌ده‌ن چونكه رِۆژێك له رِۆژان حوكمى ده‌كه‌ن.
وتیشی: رِژانه سه‌رشه‌قام هیچ كاریگه‌ریه‌كى نابێت و هێزه ئه‌منیه‌كان ئاماده‌ن به‌رپه‌چى هه‌رجۆره ده‌رچونێك بده‌نه‌وه كه ده‌بێته هۆى تێكدانى مافی گشتى و ئاسایشى ولاَت.
گروپی گه‌نجانى میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌له ئه‌نته‌رنێت بلاَویان كرده‌وه له‌ژێر دروشمى (رِۆژى 25سه‌ره‌تایی كۆتاییه) به‌واتاى كۆتایی بێده‌نگى و رِوداوه‌كانى میسر و سه‌ره‌تایی كردنه‌وه‌ى په‌رِه‌یه‌كى نوێ و پێدانى مافی مرۆڤ.
ئه‌مرِۆ 25ـى مانگ كه لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به رِۆژى تورِه‌یی ناوده‌به‌ن سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م خانه‌ى بالاَى دادى میسر كۆبونه‌وه و توانیان به‌ربه‌ستى ئه‌منى بشكێنن.
خۆپیشانداه‌ران له خۆپیشاندانه‌كانیاندا داواى باشكردنى ئاستى بژێوى ژیانیان و پێدانى ئازادیان ده‌كرد و داوایان له حكومه‌تى میسری كرد كه ئازادى زیاتر فه‌راهه‌م بكات له ولاَتدا."
