خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشته سودان و هاولاَتیان داواى گۆرِینى حكومه‌ت ده‌كه‌ن
دواى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى تونس و له‌كارلادانى حكومه‌ته‌كه‌یان، به‌سه‌دان هاولاَتى سودانى رِژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌مه‌به‌ستى نارِه‌زایی ده‌ربرِین به‌رامبه‌ر به حكومه‌تى سودان و داواى له‌كارلادانى حكومه‌تى سودانیان ده‌كرد.
خۆپیشانده‌ران دروشمى ئازادى و یه‌كسانى و ئاشتیان به‌رزكرده‌وه و داویان كرد كه حكومه‌ته‌كه‌ى \"عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر\"" له‌كارلاببرێت و له‌جێ ئه‌و حكومه‌تێكى نوێى سودان رِابگه‌ێنرێت.
له‌خۆپیشاندانه‌كاندا كه سه‌دان هاولاَتى سودانى به‌ژدارى كردبو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئه‌و ولاَته، توندوتیژى لێكه‌وته‌وه و پۆلیس گازى فرمێس رِێژى به‌كارهێنا بۆ دروخستنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران.
خۆپیشاندانى هاولاَتیانى سودان له‌كاتێكدایه كه به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان 98%ـى به‌ژداربوان له ده‌نگدانه‌كانى باشورى سودان ده‌نگیان بۆ جیابونه‌وه‌ى باشورى سودان داوه و چاوه‌رِێ ده‌كردێت له‌گه‌ڵ رِاگه‌یاندنى ئه‌نجامه فه‌رمیه‌كانى رِاپرسیه‌كه‌ى باشور سودان ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ رِابگه‌ێنن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بلاَویان كرده‌وه كه باشورى سودان سه‌رقاڵى دارِشتنى سوردێكى نیشتیمانین بۆ ده‌وڵه‌ته چاوه‌رِوان كراوه‌كه‌یان.
شایانى باسه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا گروپی گه‌نجانى سودان هه‌رِه‌شه‌ى خۆپیشاندانیان كردبو ئه‌گه‌ر نرخى كالاَكان دانه‌به‌زێت و حكومه‌تى سودان ئازادى بۆ هاولاَتیان فه‌راهه‌م نه‌كات.
سه‌رچاوه/ئه‌لعه‌ره‌بیه"
