به‌رادعى: ولاَتانى رِۆژئاوا به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێرانیان له‌قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌تر كردوه
به‌رِێوه‌به‌رى گشتى پێشوى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى ئاشكرایی كرد كه به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران له قه‌باره‌ى خۆى زۆر زیاتر گه‌وره كراوه له‌لایه‌ن ولاَتانى رِۆژئاواوه.
\"موحه‌ممه‌د به‌رادعی\"" به‌رِێوه‌به‌ری گشتى پێشوى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكدا رِایگه‌یاند:
ولاَتانى رِۆژئاوا هه‌رایه‌كى رِاگه‌یاندیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران دروست كردوه و ئه‌و بابه‌ته‌یان له قه‌باره‌ى خۆى زۆر زیاتر گه‌وره كردوه.
پێشتر ده‌زگاى هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاندبو كه ئێران تا ساڵى 2003 له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى بو، و به‌لاَم له‌دواى ساڵى 2003 ده‌ستبه‌ردارى چه‌كى ئه‌تۆمى بو هه‌وڵ نادات چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ده‌ستبهێنێت، به‌رادعى گوتى:
رِاسته پێشتر حكومه‌تى ئێران له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى بو به‌لاَم دواى ساڵى 2003 له‌هه‌وڵه‌كانى پاشگه‌زبۆته‌وه و له‌ئێستادا هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى نادات.
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا به‌رادعى گوتیشی:
له هه‌شتاكاندا حكومه‌تى ئێران هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى داوه بۆ به‌كارهێنانى له‌كاتى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران‌دا، و به‌لاَم له‌ئێستادا ئامانج له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران ئه‌وه‌یه كه رِۆڵێكى سه‌ره‌كى بگێرِێت له ناوچه‌كه‌دا.
موحه‌ممه‌د به‌رادعى به‌رِێوه‌به‌ری پێشوى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى چه‌ندین جار رِوبه‌رِوى رِه‌خنه بوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى به‌هۆى نه‌رمى نواندن به‌رامبه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
موحه‌ممه‌د به‌رادعى ماوه‌ى 12 ساڵ به‌رِێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى جیهان بوه و له‌ساڵى 2005 خه‌لاَتى نۆبڵى ئاشتى وه‌رگرت به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى بۆ نه‌هێشتنى چه‌كى كۆكوژى له جیهاندا.
سه‌رچاوه/فرانس پرێس"
