به‌تۆمه‌تى خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌لاَته‌كه‌ى و، ئه‌نجامدانى كاری سێكسی، سه‌رۆكى ئیتاڵیا دادگایی ده‌كرێت
دادگاى ده‌ستورى ئیتاڵیا پارێزه‌یی له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا هه‌ڵگرت و دواى یه‌ك رِۆژ له هه‌ڵگرتنى پارێزه‌یی له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى كاری سێكسی له‌گه‌ڵ كچێكى خوارو ته‌مه‌ن 18 ساڵ و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌لاَته‌كه‌ى و چه‌ندین تۆمه‌تى دیكه كه رِوبه‌رِوى كراوه‌ته‌وه دادگایی ده‌كرێت.
دادگاى گشتى ئیتاڵیا رِایگه‌یاند كه دادگا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ \"سلڤیۆ برلسكۆنى\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا ده‌كات به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر كچه سه‌ماكه‌رێكى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌یه‌كێك له یانه‌كانى شه‌واندا چونكه به‌پێى یاساكانى ئیتاڵیا نادرێت كاری سێكسی له‌گه‌ڵ كچى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها دادگاى گشتى ئیتاڵیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه برلسكۆنى به‌تۆمه‌تى خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌لاَته‌كه‌ى بۆ كاری ناشیاو و به‌كارهێنانى پۆسته‌كه‌ى بۆ مه‌رامى خۆیی و ئه‌نجامدانى كاری ناشیاو دادگایی ده‌كرێت.
برلسكۆنى تۆمه‌تباره به‌ئه‌نجامدانى كاری سێكسی له‌گه‌ڵ كچه مه‌غریبی (كه‌ریمه مه‌جروح)ـى گۆرانیبێژ ناسراو به (رِۆبی) كه ته‌مه‌نى ته‌نها 17 ساڵه، كه برِێك پاره‌ى به‌و كچه داواه كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوه.
شایانى باسه سلڤیۆ برلسكۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا و سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشی ئه‌ى سی میلانى ئیتاڵیه و چه‌ندین جار رِوبه‌رِوى تۆمه‌تى جیاجیا بوه‌ته‌وه و به ئه‌نجامدانى كرداری سه‌یروسه‌مه‌ره ناسراوه، و له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌رى كچه گه‌وره‌كه‌ى حاشاى له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى باوكى كرد.
سه‌رچاوه /رِۆیته‌رز ، CNN
"
