دواى رِوداوه‌كانى تونس هه‌ریه‌ك له یه‌مه‌ن و سودان و ئوردون و میسر داواى گۆرِینى حكومه‌ت ده‌كه‌ن
دواى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى ولاَتى تونس و دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆكى ولاَته‌كه‌یان له‌پۆسته‌كه‌ى كه ماوه‌ى 23 ساڵه ده‌ستى به‌سه‌رداگرتبو، هه‌ریه‌ك له هاولاَتیانى ولاَتى سودان و ئوردون و چه‌ند ولاَتێكى تر‌ى عه‌ره‌بی داوا چاكسازى له ولاَت و گۆرِینى حكومه‌تى ولاَته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
گه‌نجانى ولاَتى سودان داواى له‌كارلادانى حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن به رِێگه‌ى ئاشتى و داوا ده‌كه‌ن كه حكومه‌تى سودان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانى سودان له‌سه‌ر تۆرِى ئه‌نته‌رنێت به‌یاننامه‌یان بلاَوكرده‌وه داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه پلانیان دارِشتوه بۆ له‌كارلادانى حكومه‌تى سودان به‌رِێگه‌ى ئاشتى.
هه‌مان گروپی گه‌نجانى سودان له‌هه‌فته‌ى رِابردو خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌یان رِێكخست به‌مه‌به‌ستى دابه‌زینى نرخى كالاَكانى ولاَت و نه‌هێشتنى گرانى له سودان.
له‌ولاَتى لوبنانیش 11 وه‌زیرى ئه‌و ولاَته ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه كه سه‌ربه حیزبولاَى لوبنانى و هاوپه‌یمانه‌كانى بون به‌هۆى تۆمه‌تباركردنى حیزبولاَى لوبنانى له‌لایه‌ن دادگاى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به كوشتنى رِه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆكى پێشوى لوبنان.
له‌ولاَتى ئوردونیش زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س له‌ناوچه جیاجیاكانى ئه‌و ولاَته رِژانه سه‌رشه‌قامه‌كان به‌مه‌به‌ستى نارِه‌زایی ده‌ربرِین له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى كالاَكان و گرانى بازارِ و كه‌مى سوته‌مه‌نى.
له‌خۆپیشانه‌كاندا خۆپیشانده‌رانى ئوردونى داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى \"سه‌میر ئه‌لره‌فاعیات\""ـیان ده‌كرد و داوایان ده‌كرد كه حكومه‌تى ئوردون هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له‌ولاَتى میسر لایه‌نه نه‌یاریه‌كانى حكومه‌ت داواى له‌كارلادانى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى ئه‌و ولاَته ده‌كه‌ن كه ماوه‌ى زیاتر له 30 ساڵه فه‌رمانرِه‌وایی میسر ده‌كات.
ئه‌مه‌و دواى ئه‌و زنجیره نارِه‌زاییانه‌ى كه ولاَتانى عه‌ره‌بی گرتوه سه‌ركرده‌كانى ولاَتانى عه‌ره‌بی ترسێكى زۆریان لێنیشتوه دواى رِوداوه‌كانى تونس و سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌ب بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى تونس و ئاماده‌نیین هیچ هه‌ڵوێستێك بنوێنن به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى تونس.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز"
