ئۆباما پێشوازى له بوێری گه‌لى تونس ده‌كات و داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كات
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پێشوازى له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى ولاَتى تونس ده‌كات و خۆپیشانده‌ران به ئازا و بوێر ناوده‌بات و داوا ده‌كات كه به‌زوترین كات هه‌ڵبژاردنێكى پاك و ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكى حكومه‌تێكى رِاستهقینه بۆ گه‌لى تونسی.
\"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بلاَوى كرده‌وه : سه‌ركۆنه‌ى به‌كارهێنانى توندوتیژى ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى و شارستانیه‌ت خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بیرورِاى خۆیان دهردهبرِن، و رِۆڵ و بوێرى گه‌لى تونس به‌رزده‌نرخێنم.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دهرِوانێته ئه‌و گۆرِانكاریه گه‌وره‌ى گه‌لى تونس له‌پێناوى گه‌یشتن به ئازادى و مافه‌كانى خۆیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، و ماوه‌یه‌كى زۆره گه‌لى تونسى هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات كه ده‌نگیان ببیسرێت.
له‌كۆتاییدا باراك ئۆباما داواى له‌گه‌لى تونس كرد كه هێمنى ولاَتهكهیان بپارێزن و پهنانهبهن بۆ توندوتیژى، و هه‌روه‌ها داواى له حكومه‌تى تونسى كرد كه مافه‌كانى مرۆڤ بپارێزن و به‌زوترین كات هه‌ڵبژاردنێكى پاك و ته‌ندروست ئه‌نجام بده‌ن.
له‌لایه‌كى تره‌وه رِۆژنامهى \""ده‌یلی میل\""ـى به‌ریتانى بلاَوى كرده‌وه كه خۆپیشاندانى تونس یه‌كه‌م شۆرِشه دواى بلاَوبونهوهى به‌ڵگه‌نامه‌كانى سایتى \""ویكیلیكس\"" كه چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى بلاَوكردهوه.
سایتى ویكیلیكس له‌میانه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى بلاَوى كردوه‌ته‌وه لهبهڵگهنامهیهكدا هاتوه كه له بروسكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكادا هاتوه كه دهسهلاَتدارانى تونس و كه‌سانى نزیك له \""زه‌ین ئه‌لعابدین\""ـى سه‌رۆكى تونس وه‌كو مافیا وان و رِێگه نه به رِهخنه و نه به ئامۆژگرى ناده‌ن، و چه‌ندین گه‌نده‌ڵى دهسهلاَتدارانى تونسى ئاشكرا كردوه.
دواى بلاَوبونهوهى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه حكومه‌تى تونس به‌درۆى خسته‌وه و به به‌ڵگه‌نامه‌ى نادروست ناوى برد.
شایانى باسه ماوه‌ى كه‌متر له مانگێكه خۆپیشاندان له ولاَتى تونس به‌رده‌وامى هه‌یه و به‌پێى رِاپۆرتى ته‌ندروستى تائێستا زیاتر له 60 خۆپیشانده‌ر كوژراون به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تى تونسه‌وه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لعه‌ره‌بیه ، pukmedia"
