به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندان سه‌رۆكى تونس ولاَتى جێهێشت و حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
دواى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى سێ هه‌فته‌یه هاولاَتیانى تونس خۆپیشاندانێكى به‌رفراوانى جه‌ماوه‌ریان ده‌ستپێكردوه دژى حكومه‌ته‌كه‌ى \"زه‌ین ئه‌لعابدین\""ـى سه‌رۆكى تونس به‌هۆى نه‌بونى كار و سه‌ختى بژێوى ژیانیان و كۆتایی هێنان به‌و دیكتاتۆریه‌ته‌ى 23 ساڵى فه‌رمانرِه‌وایی ئه‌و ولاَته، و سه‌رۆكى تونس ناچاركرا ولاَتى خۆى جێبهێڵێت و حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و له‌جێى خۆى \""محمد غه‌نوشی\"" دانا و كردیه سه‌رۆكى تونس تا ئه‌و كاته‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.
محه‌مه‌د غه‌نوشی سه‌رۆكى كاتى تونس ئاشكرایی كرد كه به‌م نزیكانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تونس كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ تونس، و ده‌رچون له قه‌یرنى سیاسی و ئه‌منى كه ئێستا ئه‌و ولاَته‌ى تێكه‌وتوه.
\""زه‌ین ئه‌لعابدینى كورِی عه‌لی\""سه‌رۆكى تونس به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كان خۆى و خێزانه‌كه‌ى ولاَتى جێهێشت و گه‌یشته ولاَتى سعودیه و له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و ولاَته‌وه پێشوازى لێكرا.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تى سعودیه پاڵپشتى خۆى دوپات كرده‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه چاكه و كارى باشى بۆ گه‌لى تونس ده‌وێت.
هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانى تونس له شاره‌كان كشانه‌وه له‌ئێستادا سوپاى تونس به‌هاوكارى هێزه ئه‌هلیه‌كان كه‌له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه پێكهاتوه ئه‌ركى پاراستنى خۆپیشانده‌ران و سه‌روماڵى هاولاَتیانیانى گرتوه‌ته ئه‌ستۆ به‌مه‌به‌ستى پاراستنى هاولاَتیان له هێزه میلیشیاكانى ئه‌و ولاَته.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران وێنه‌كانى سه‌رۆكى ولاَته‌كه‌یان له‌شه‌قامه‌كان لێكرده‌وه و درِاندیان، و چه‌ندین دروشم و لافیته‌یان دژى دیكتاتۆریه‌ت و سته‌م به‌رزكردوه‌ته‌وه.
شایانى باسه ماوه‌ى زیاتر له سێ هه‌فته‌یه خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى له تونس به‌رده‌وامه به‌هۆى تورِه‌یی جه‌ماوه‌ر له نه‌بونى ئازادى و بژێوى ژیان و نه‌بونى كار، و هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانى تونس ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر عاره‌بانه‌ى میوه‌فرۆشێكى گه‌نج كه ده‌رچوى زانكۆ بو به‌ناوى \""موحه‌ممه‌د بوعه‌زیزی\"" بۆیه ئه‌ویش خۆى سوتاند و ئه‌مه‌ش رِقی شه‌قامى تونسى له حكومه‌ت زیاتر كرد و ده‌ستیانكرد به خۆپیشاندا بۆ كۆتایی هێنان به دیكتاتۆریه‌تى 23 ساڵه‌ى حكومه‌تى تونس كه زه‌ین ئه‌لعابدین سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره ، ئه‌لعه‌ره‌بیه ، pukmedia"
