حكومه‌تى ئیسپانیا و چه‌كدارانى هه‌رێمى باسك ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یان رِاگه‌یاند
گروپی جوداخوازى ئیته له هه‌رێمى باسكى ئیسپانیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌ییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئیسپانیا رِاگه‌یاند.
له‌كاسێتێكى ڤیدۆیدا سێ له ئه‌ندامانى گروپی (ئیته) كه گروپێكى چه‌كدارى جوداخوازى هه‌رێمى باسكه ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌ییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئیسپانیا رِایگه‌یاند و داواى ئاشتیان كرد له ئیسپانیادا.
گروپی ئیته كه داواى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى (باسك)ـى ئیسپانیا ده‌كات تۆمه‌تباره به‌ئه‌نجامدانى چه‌ندین كرده‌وه‌ى توندوتیژى كوشتنى ژماره‌یه‌كى زۆر كه له ئیسپانیا.
هه‌رچه‌نده پێشتریش چه‌ند جارێك ئاگربه‌ستیان رِاگه‌یاندبو به‌لاَم ئاگربه‌سته‌كه‌یان شكاند، له‌رِاگه‌یاندنى ئاگربه‌ستى ئه‌مجاره‌دا سێ ئه‌ندامى ئه‌و گروپه له كاسێتێكى ڤیدۆیدا كه ده‌موچاویان داپۆشی بو ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌ییان رِاگه‌یاند، و له‌به‌رامبه‌ردا هاولاَتیانى شارى مه‌دریدی پایته‌ختى ئیسپانیا خۆشحاڵیان به رِاگه‌یاندنى ئه‌و ئاگربه‌سته ده‌ربرِی و رِژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
گروپی ئیته كورت كراوه‌ى دروشمى (نیشتیمانى باسك و ئازادی)ـیه گروپێكى چه‌كداریه له‌ساڵى 1959 دامه‌زراوه داواى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى باسك ده‌كات و جیابونه‌وه‌ى له ولاَتى ئیسپانیا.
له‌ساڵى 1968 به‌رِێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگری ئیسپانیایان له هه‌رێمى باسك كوشت، و له‌ساڵى 1973 گه‌وره‌ترین گورزیان له حكومه‌تى ئیسپانیا وه‌شاند كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسپانیا (لویس كاریرو بلانكۆ)ـیان تیرۆر كرد.
له‌ساڵى 2005 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و رِێكخراوه‌ى خسته نێو لیستى رِێكخراوه تیرۆرستیه‌كان.
سه‌رچاوه/ ئاكانیوز ، ویكیپیدیا
