\"یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ڵێنى داوه دان به سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین بنێت\"""
حكومه‌تى فه‌له‌ستینى ئاشكرایی كرد كه یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ڵێنى داوه كه دان به ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى فه‌له‌ستیندا بنێت.
\"رِیاز مالیكی\"" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستین له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند:
یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا پێى رِاگه‌یاندوین كه ئاماده‌ن دان بنێن به ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى فه‌له‌ستیندا.
گوتیشی: وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا \""ترینیداد خیمینیز\"" پێی رِاگه‌یاندوم كه ئاماده دان به‌ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستیندا بنێت له مانگى ئه‌یلولی داهاتو.
وه‌زیرى ده‌ره‌روه‌ى فه‌له‌ستین ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا دان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین نه‌نێت ئه‌وا ئیسپانیا ئاماده‌یه دانى پێدابنێت، و تائێستا 110 ده‌وڵه‌تى جیهان دانى به ئیسرائیل‌دا ناوه و هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى فه‌له‌ستینى تێدایه.
له‌كۆتاییدا رِیاز مالیكی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستین داواى له‌سه‌رجه‌م ولاَتانى جیهان كرد تا پێش مانگى ئه‌یلول دان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى بنێن.
له‌لایه‌كى تره‌وه نوێنه‌رانى ولاَتانى ئه‌وروپا له فه‌له‌ستین داوایان كرد كه یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌فه‌رمى دان بنێت به شارى قودسى رِۆژهه‌لاَت وه‌ك پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین و چاوه‌رِێى رِێككه‌وتنى سیاسی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل نه‌كات و هه‌نگاوى كردارى بنێت له‌و باره‌یه‌وه، و دان به قودسی رِۆژهه‌لاَت بنێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی پچرِاندنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئیسرائیل و یه‌كێتى ئه‌ورپاش بێت.
له‌رِاپۆرتێكدا كه بۆ یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رزیان كردوه‌ته‌وه نوێنه‌ران و كونسڵخانه‌ى ولاَتانى ئه‌وروپا له فه‌له‌ستین داوایان كردوه كه یه‌كێتى ئه‌وروپا دان به شارى قودسى رِۆژهه‌لاَت بنێت وه‌ك پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى فه‌له‌ستین چونكه شارى قودس ئامانجى یه‌كه‌مى حكومه‌تى ئیسرائیله و زۆرینه‌ى چالاكیه‌كانى له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه/ ئه‌لعه‌ره‌بیه ، ئاكانیوز"
