ئه‌مه‌ریكا پێشبینى ئیسرائیل له‌مه‌رِ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران رِه‌ت ده‌كاته‌وه
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پێشبینى سه‌رۆكى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگری ئیسرائیل رِه‌ت ده‌كاته‌وه كه رِایگه‌یاندبو ئێران تا ساڵى 2015 ناتوانێت ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى.
(هیلاری كلینتۆن) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه ئێشستا به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى له ولاَتى ئیماراته رِایگه‌یاند:
نابێت له‌هه‌وڵه‌كانمان سار ببینه‌وه به‌رامبه‌ر به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و پێویسته له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدابین بۆ گوشار خستنه سه‌ر ئێران به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
كلینتۆن لێدوانه‌كانى (مائیر داغان) سه‌رۆكى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگری ئیسرائیل(مۆساد) رِه‌ت كرده‌وه كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دابو ئێران تا پێش ساڵى 2015 ناتوانێت چه‌كى ئه‌تۆمى به‌رهه‌م بهێنێت وببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمی، و گوتى:
نابێت لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگری مۆسادى ئیسرائیلى ببێته هۆى ساردبونه‌وه‌ى ولاَتان له‌سه‌ر گوشار خستنه سه‌ر ئێران بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه ئێستا به‌مه‌به‌ستى هاندانى ولاَتانى كه‌نداو بۆ گوشارخستنه ئێران له ده‌ستبه‌رداربونى له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى له ولاَتى ئیماراته و برِیاره سه‌ردانى چه‌ند ولاَتێكى ناوچه‌كه بكات.
له‌كۆتاییدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هیلاری كلینتۆن ئاشكرایی كرد كه سزا ئابوریه‌كان كاریگه‌رى زۆری هه‌بوه له‌سه‌ر ئێران و كاردانه‌وه‌ى هه‌بوه به‌سه‌ریدا كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
شایانى باسه سه‌رۆكى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگرى مۆسادى ئیسرائیل مائیر داغان رِایگه‌یاندبو كه ئێرات ئه‌گه‌ر بوه‌ێت ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى ئه‌وه پێویستى به نزیكه‌ى 5 ساڵه و تا پێش ساڵى 2015 ناتوانێت ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز
