ئه‌مه‌ریكا هیواداره ده‌ست به دانوستاندنه‌كانى بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئێران
ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه هیواداره دانوستانى رِوژ ده‌ست پێبكاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئێرانى له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران له‌میانى دانوستانه‌كانى داهاتو كه برِیاره له ولاَتى توركیا به‌رِێوه‌بچێت.
(فیلیپ كراولی) وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كۆششه‌كانیان بۆ رِه‌وینه‌ى ترسی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه.
گوتیشی: له‌سه‌ر ئێران پێویسته پابه‌ندى برِیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت، و هه‌نگاوى كردارى بنێت بۆ رِه‌وینه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى له‌سه‌ر جیهان و نه‌هێشتنى ئه‌و ترسه‌ى له‌مه‌رِ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى له‌لای ولاَتانى جیهان هه‌یه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هیواى خواست كه دانوستانه‌كانى ئه‌سته‌نبول دانوستانێكى جدى بێت به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به رِێگه‌یه‌كى ئاشتى.
برِیاره له 20ـى ئه‌م مانگه‌دا شاری ئه‌سته‌نبوڵى توركیا دانوستانه‌كانى نێوان حكومه‌تى ئێران و كۆمه‌ڵه‌ى (5+1) له‌خۆبگرێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌رِێككه‌وتن له‌نێوان ئێران و ولاَتانى ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى (5+1) له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیكه‌ى ئێران، و دواى ئه‌وه‌ى دواین كۆبونه‌وه‌ى نێوانیان له شارى جونێفی سویسرا به‌رِێوه‌چوو، و برِیاره كۆبونه‌وه‌كه ته‌نها رِۆژ و نیوێك بخاێنێت.
كۆمه‌ڵه‌ى(5+1) له پێنج ولاَتى ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پێكدێن كه بریتین له ولاَتانى ئه‌مه‌ریكا به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و رِوسیا و چین له‌گه‌ڵ ولاَتى ئه‌ڵمانیا.
شایانى باسه له‌چه‌ند رِۆژى رِابردودا حكومه‌تى ئێران ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ والاَكردنى ده‌رگاى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌سه‌ر ولاَتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و چه‌ند ولاَتێكى عه‌ره‌بیدا به‌مه‌به‌ستى پشكنینى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و دڵنیابون له مه‌به‌ستى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
سه‌رچاوه/pukmedia
