ئه‌مرِۆ باشورى سودان برِیارى چاره‌نوسی خۆى ده‌دات
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه هاولاَتیانى باشورى سودان رِویان له سندوقه‌كانى ده‌نگدان كرد به‌مه‌به‌ستى به‌ژدارى كردن له رِاپرسیه‌كدا بۆ دیارى كردنى چاره‌نوسی خۆیان كه ئایا له ولاَتى سودان جیا ده‌بنه‌وه یان له‌ژێر سایه‌ى ولاَتى سودان ده‌مێننه‌وه.
هاولاَتیان به‌ژداری له رِاپرسیه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و له رِاپرسیه‌كه‌دا ده‌بێت 60%ـى هاولاَتیان به‌ژدارى تێدا بكه‌ن هه‌تا رِاپرسیه‌كه دانى پێدابنرێت، و نزیكه‌ى 4 ملیۆن هاولاَتى مافی به‌ژدارى كردنیان هه‌یه له‌و رِاپرسیه‌دا.
به‌پێى هه‌واڵه‌كان ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له هاولاَتیان به‌ره‌و سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌چن، و به‌ژداریه‌كى گه‌رم له رِاپرسیه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و دروشمى جیابونه‌وه و رِاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆیان به‌رزكردوه‌ته‌وه.
له رِاپرسیه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر له چاودێران به‌ژداریان تێدا كردوه به‌مه‌به‌ستى چاودێری كردنى رِاپرسیه‌كه، و هه‌روه‌ها حكومه‌تى سودان زیاتر له 40 هه‌زار پۆلیسى بلاَوه پێكردوه بۆ پاراستنى بنكه‌كانى ده‌نگدان.
ده‌نگدان له‌سه‌ر رِاپرسی دیارى كردنى دوارِۆژى باشورى سودان له هه‌شتى به‌یانیه‌وه ده‌ستى پێكردوه تا كاتژمێری پێنجى ئێواره به‌كاتى سودان درێژه‌ى ده‌بێت، و دواى مانگێك ئه‌نجامى رِاپرسیه‌كه رِاده‌گه‌ێنرێت له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ولاَتى سودان.
له‌لای خۆیه‌وه له‌ماوه‌ى رِابردودا (عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر)ـى سه‌رۆكى سودان ئاشكرایی كرد كه حكومه‌ته‌كه‌ى دان به ئه‌نجامى رِاپرسیه‌كه‌دا ده‌نێت و به‌هه‌ر ئه‌نجامێك بێت قبوڵى ده‌كات.
شایانى باسه ئه‌نجامدانى رِاپرسی له‌سه‌ر دیارى كردنى مافی چاره‌ى خۆنوسینى باشوردى سودان به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى ساڵى 2005 بو كه‌له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانى ئه‌و ولاَته ئه‌نجامدرا و كۆتایی هێنا به شه‌رِى چه‌ند ساڵه‌ى نێوانیان و تێیدا برِیار درا كه رِاپرسیه‌ك ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر دیاری كردنى چاره‌نوسی باشورى ولاَت له‌لایه‌ن هاولاَتیانه‌وه.
سه‌رچاوه/ جه‌زیره ، عه‌ره‌بیه
